سەرپەرشتیکردنى پڕۆژەکانی دەرچوونى فێرخوازان بەشێوەى ئۆنلاین لە سیمپۆزیۆمێکی زانستیدا
ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى (27/10/2022)، لە سمپۆزیۆمێکى زانستیدا باس لە چۆنیەتى سەرپەرشتیکردنى پڕۆژەکانى دەرچوونى فێرخوازان بەشێوەى ئۆنلاین کرا.
لەو سیپۆزیومەدا، کە بەئامادەبوونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، سەرۆکى بەشە زانستیەکان و مامۆستایان لە هۆڵى (VIP) بەڕێوەچوو، هەریەک لە مامۆستاى یاریدەدەر عادل حسێن محمد سەرۆکى بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك و، مامۆستاى یاریدەدەر عەبدوڵڵا ناهی مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر (IT) دوو بابەتیان لەبەر ڕۆشنایى “بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی دەرچوون لە دوورەوە” پێشکەشکرد، لە میانەى پێشکەشکردنى بابەتەکانیاندا بە گرنگیەوە باسیان لەو ئاسانکاریانە کرد، کە بەهۆى ئەپڵیکەیشنێک کە لەبەردەستدان لە گووگڵ باسیان لە پڕۆژەکە کرد، لەگەڵ ئاماژەکردن بەچۆنیەتی بەکارهێنانیان.
وەک مامۆستایان باسیان کرد، ئەو کارە کۆمەڵێگ گرنگى و ئامانجى زانستى بەدى دەهێنێ لەوانە (ئاشناکردنى زیاتر فێرخوازان بەمامەڵەکردن لەگەڵ دیجیتاڵ، هەروەها پەیوەندی ڕاستەوخۆ و بەردەوامى لەگەڵ گروپەکانی فێرخوازان دەستەبەر دەکات، کردنەوەی تەلەفزیۆنێک بۆ دیالۆگی دەق، ئاسانکاری پێداچوونەوە بەو شتانەی کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتوون، ئاسانکاری لە دابینکردنی سەرچاوەی ئەلیکترۆنی بۆ گروپەکان، هەروەها ئاڵوگۆڕى نووسینەکانی پەیوەست بەبابەتەکانى توێژینەوە لەگەڵ فێرخوازان لەگەڵ دۆکۆمێنتکردنى هەموو ئەو کارانەى کە کراون لە وێبسایتەکە بۆ ماوەیەکی زۆر).
لە کۆتایی سمپۆزیۆمەکەدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە وتەیەکیدا بەخستنەڕووى سەرەنج و تێبینیەکانى لە چەند خاڵێکدا هەڵسەنگاندنى بۆ پڕۆژەکە کرد و، ڕایگەیاند بەدیجیتاڵکردنى پڕۆژەکانى دەرچوون هەنگاوێکى گرنگى زانستیە، بۆ ئەوەش مامۆستایانى ڕاسپارد کار لەسەر گۆڕینی دیجیتاڵی و گرنگی پرۆژەکانی فێرخوازان لەو بوارەدا بکەن، چونکە دواتر ئەوە دەبێتە سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ خزمەتکردن بەفێرخوازان دوای تەواوکردنی خوێندن و کاتێک لە کۆمەڵگە دەخوازان کار و خزمەت بکەن، هەر لەو چوارچێوەیەدا ستافی وانەوتنەوە ڕاسپارد توێژینەوەى هاوبەش لەگەڵ فێرخوازان بڵاوبکەنەوە، وتیشى مایەى خۆشحاڵیە کە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەو بوارەدا خاوەن پێشینەن و چەند توێژینەوەیەکیان لە گۆڤارە جیاکان بڵاوکردۆتەوە، بەڵام پێویستە پەرەى زیاتر بەو بوارە بدرێت.