سەرۆکى زانکۆ پیشانگەیەک لە بەشى بایۆلۆجى دەکاتەوە
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیشانگەیەکى فێرخوازانى بەشى بایۆلۆجى کردەوە.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٨/٤/٢٠٢١) بەئامادەبوونى دکتۆر عەبدولستار شێراوانى و دکتۆر مەیسون حەیدەرى یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆ، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە بەشى بایۆلۆجى پیشانگەیەکى فێرخوازانى کردەوە.
ئەو پیشانگەیە، کە بەسەرپەرشتى دکتۆرە ئامینە سەباح مەحمود سەرۆکى بەشى بایۆلۆجى و، مامۆستاى یاریدەدەر عومەر فکرەت بەهجەت لەلایەن فێرخوازانى قۆناغى دووەم ڕێکخرابوو، کۆمەڵێک تابلۆى هونەرى و کارى دەستى لە خۆگرتبوو، سەرجەمیان لەلایەن فێرخوازانەوە ئامادە کرابوون و بەرهەمى دەستى ئەوان بوون.
کردنەوەى ئەو پیشانگەیە، لە چوارچێوەى کۆمەڵێک چالاکى بەشى بایۆلۆجى دێ، بۆ دەرخستنى توانا و لێهاتووى فێرخوازانى بەشەکە، لە پێناو هاندانیان و پەرەپێدانى تواناکانیان.