شاندێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا، بە بەشدارى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر گەیشتە پۆڵندا
- Categories ههواڵ و چالاكیهكان
- Date تەممووز 14, 2026
شاندێکی وەزارەتى خوێندنى باڵا بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئەمیر چالى بریکاری وەزارەت و، دکتۆر محمەد کەلارى سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایی جۆرى و، دکتۆر سەباح ابراهیم وەیس ڕاوێژکارى وەزارەت و، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، سەرۆکى ژمارەیەک لە زانکۆکان گەیشتنە پۆڵندا.
لە یەکەم وێستگەى سەردانەکەیاندا، شاندى وەزارەتى خوێندنى باڵا، ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٣/٧/٢٠٢٦) سەردانى زانکۆى یەگێلۆنیا (Jagiellonian) ی پۆڵەندی لە شاری کڕاکۆڤ کرد و، بەگەرمى لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر پیۆتەر یەدیناک (Prof. dr hab. Piotr Jedynak) سەرۆکی زانکۆى یەگێلۆنیا (Jagiellonian University) و ستافى ئەنجومەنى زانکۆکە پێشوازییان لێکرا.
پاشان کۆبونەوەیەکى گرنگیان ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەیەدا، کە بە ئامادەبوونی زیاد عەبدولکەریم ڕەئوف نوێنەری هەرێمی کوردستان لە وڵاتی پۆڵەندا بەڕێوەچوو، سەرەتا بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان پڕیزێنتەیشنێکی سەبارەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و پێکهاتەی وەزارەت و کاروچالاکییەکانی وەزارەت و ستراتیژیەتی وەزارەت پێشکەش کرد، ئینجا هەر سەرۆک زانکۆیەک باسی لە زانکۆکەی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ زانکۆکانی دەرەوە و ستراتیژى کارکردنیان کرد.
لەو چوارچێوەیەدا پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بە گرنگیەوە دواى ئەوەى کورتەیەکى لەبارەى زانکۆى جیهان-هەولێر و دید و ستراتیژى کارکردنى خستەڕوو، ئینجا باسى لەو پەیوەندییە بەهێزەى زانکۆکەى کرد، کە لەگەڵ ژمارەیەک لە زانکۆکانى پؤلندا هەیانە بەتایبەت ئاڵوگۆڕی مامۆستا و ستافى زانستى و فێرخوازان و پەرەپێدانى پڕۆگرامی خوێندن و ئەنجامدانى کۆنفرانس و توێژینەوەى هاوبەش، وتیشى ئارزوو دەکەین لەگەڵ ئەم زانکۆیەشدا کە یەکێکە لە کۆنترین زانکۆکان لە پۆڵەندا و تەمەنی زیاتر لە ٦٠٠ ساڵە، پەیوەندییەکانمان پەرە پێ بدەین.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا، کە بە ئامادەبوونى پڕۆفیسۆر دکتۆر یارۆسلاو گۆرنیاک (Prof. dr hab. Jarosław Górniak) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ هەماهەنگی نێودەوڵەتی، پڕۆفیسۆر دکتۆر کازیمێرز سترزالکا (Prof. dr hab. Kazimierz Strzałka)، پڕۆفیسۆر دکتۆر یۆلانتا یورا (Prof. dr hab. Jolanta Jura) ڕاگری فاکەڵتیی بایۆکێمیا، بایۆفیزیک و بایۆتەکنەلۆژیا (Dean of the Faculty of Biochemistry, Biophysics and Biotechnology)، پڕۆفیسۆر گرزێگۆرز دوبین (Prof. Grzegorz Dubin) جێگری سەرۆکی سەنتەری ماڵۆپۆڵسکا بۆ بایۆتەکنەلۆژیا بە وەکالەت ، دکتۆر ئیڤا ترۆینار، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی یەگێلۆنیا (Dr hab. Ewa Trojnar, prof. UJ) یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری خوێندن لە فاکەڵتیی خوێندنە نێودەوڵەتییەکان و سیاسییەکان (Faculty of International and Political Studies) بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک بابەتى گرنگ کرا.
لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر وتى: ئەخوازین پڕۆگرامی هاوبەشمان لە بواری ئاڵوگۆڕی هەم فێرخوازان و مامۆستا هەبێت، بەتایبەتى بە سوودوەرگرتن لە پڕۆگرامی ئێراسموس پڵەس (Erasmus+) کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە فەند دەکرێت. هەروەها چۆن مامۆستای سەردانیکەر (Visiting Professor) بێت بۆ زانکۆى جیهان-هەولێر و، مامۆستاى زانکۆکەشمان بچێت بۆ ئەوێ. جگە لەوەش ئەنجامدانی کۆنفرانسی هاوبەش و دروستکردنی تیمی توێژینەوەی هاوبەش یەکێکى دیکە بوو لە خواستى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە جەختى لەسەر کردەوە.
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا باسى لە گۆڤارە زانستییەکان کرد، زانکۆى یەگێلۆنیا (Jagiellonian) ی پۆڵەندی خاوەن ژمارەیەکی باش گۆڤاری زانستى ئاستبەرزى هەیە، بۆ ئەوەش هیواى خواست لەو بوارەشدا سوود لە ئەزمونەکانیان وەربگرن بۆ ئەوەى ئاستی گۆڤارەکانى زانکۆ بەرز بکرێنەوە تا داخڵی (Scopus) و (Clarivate) بن، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو زانکۆیە بەتایبەت لیژنەی سەرپەرشتیاری گۆڤارەکانیان. هەر بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕەشنووسی (یاداشتی لێکتێگەیشتن)ى زانکۆ پێشکەش بەسەرۆکى زانکۆى یەگێلۆنیا (Jagiellonian) ی پۆڵەندی کرد، ئەوانیش ڕەشنوسى خۆیان پێشکەش کرد بۆ ئەوەی تاوتوێی بکەین و هەردوولا بیدەنە ئەنجومەنی زانکۆ، تا دواتر واژوو بکرێت و بخرێتە بواری کار و جێبەجێکردنەوە.
لە بەرامبەردا، سەرۆکى زانکۆى یەگێلۆنیا (Jagiellonian) بە گرنگیەوە باسى لەو هەنگاوانە کرد بۆ دروستکردنى پردى پەیوەندییەکى زانستى بەهێز لەگەڵ زانکۆى جیهان-هەولێر، هەر لەو چوارچێوەیەدا پڕۆفیسۆر دکتۆر یارۆسلاو گۆرنیاک (Prof. dr hab. Jarosław Górniak) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ یەگێلۆنیا ڕایگەیاند: تا ئێستا (31) توێژینەوەی هاوبەش لە نێوان ستافی زانکۆی جیهان-هەولێر و، ستافی زانکۆکەیان ئەنجام دراوە، ئەوەش بەلاى پڕۆفیسۆر دکتۆر پیۆتەر یەدیناک سەرۆکی زانکۆى یەگێلۆنیا خاڵێکى زۆر سەرنجڕاکێش بوو و زۆریش پێی خۆش بوو، بۆ ئەوەش ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی هەماهەنگى زیاتر یەکتر بن. لەبەرامبەر ئەوەشدا سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر ئامادەییمان نیشاندا کە پێشوازی لە فێرخوازانیان بۆ (Summer School) یان کۆرسێکی تەواو یان ساڵێکی تەواو بکەن.
لە کۆتاییدا؛ پڕۆفیسۆر دکتۆر پیۆتەر یەدیناک (Prof. dr hab. Piotr Jedynak) سەرۆکی زانکۆى یەگێلۆنیا لۆگۆی زانکۆکەى پێشکەشى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.
لە کۆتایی سەردانەکەشدا، شاندى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆلێژ و بەشە زانستى پەیوەندیدارەکانى زانکۆى یەگێلۆنیایان بەسەرکردەوە، بۆ ئەوەش سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر وتى: یەکێک لەو بەشە گرنگانەی کە لە زانکۆکە هەیە بەشەکانى بایۆتەکنەلۆجی، بایۆکێمستری و مەدیکاڵ کێمسترییە، ئەو بەشانە زۆر گرنگن بۆ ئێمە تا لە داهاتودا پەیوەندییەکانمان لەگەڵیان بەهێز بکەین.



