Back

شاندێک لە فێرخوازانى بەشی تەکنیکى سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارییەکی بەرچاوییان لە دووەمین کۆنفرانسی عێراق بۆ سڕکردن کرد

لە شاری بەغدادی پایتەخت، دووەمین کۆنفرانسى عێراق بۆ سڕکردن (IAC) بەڕێوەچوو، شاندێکى فێرخوازان و مامۆستایانى بەشی تقنیات سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرۆکایەتیی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر الدكتور محسن حميد الغزى، بەشدارییان لە کارەکانی کۆنفرانسەکەدا کرد.

لەو کۆنفرانسەدا، کە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 09/10/2026 لە هۆڵەکانی یانەی یەرمووک لە بەغداد بەڕێوەچوو. کارەکانى بەچاودێرى سەندیکای خاوەن پیشە تەندروستییەکانى عێراق و، ئەکادیمیای NERDGENIC   ئامادەکرابوو.

هاوکات لە ڕێوڕەسمى کردنەوەى کۆنفرانسەکەدا، کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکى بەرفراوان لە بەشەکانی تەکنیکى سڕکردن و چاودێریی چڕ لە زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی عێراق و، فێرخوازان و دەرچووانی بوارەکەی  بەڕێوەچوو، چەندین وتار پێشکەشکران. لە وتارەکاندا جەخت لەسەر هەوڵە بەردەوامەکان کرایەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستى توێژی پیشە تەندروستییەکان بەگشتى و تەکنیککاران و یاریدەدەرانی سڕکردن بەشێوەیەکى تایبەت.

کارەکانی کۆنفرانسەکە چەندین بڕگەی زانستی و فێرکاریی بەرفراوانی لەخۆگرتبوو، کە لەلایەن دیارترین وتاربێژ و مامۆستایانی پسپۆڕی سڕکردن لە عێراق پێشکەش کران. بەرنامەکە زنجیرەیەک وانەی زانستی و هۆشیاریی، وۆرکشۆپ، دانیشتن و گفتوگۆ و پیشانگەیەکی پزیشکیی لەخۆگرتبوو، کە تێیاندا باس لە تایبەتمەندەکانی زانستەکانی سڕکردن و لایەنە جیاوازەکانى کرایەوە.

شاندنى زانکۆى جیهان-هەولێر و، فێرخوازانى بەشى تەکنیکى سڕکردن جەختیان لەسەر گرنگیی بەشداریکردن لەم بۆنە زانستییانە کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی ئەکادیمی و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزاییەکان لە نێوان پسپۆڕانی بوارەکانی سڕکردن و سود وەرگرتن لە ئەزمونى شارەزایی یەکتر.

لە پەراوێزى کارەکانى کۆنفرانسەکەشدا شاندى زانکۆى جیهان-هەولێر چەندین دیدار و کۆبونەوەى لەگەڵ پسپۆڕانى بوارەکە لە زانکۆ و دامەزراوە جیاکان ئەنجامدا و، جەختیان لە پەرۆشیی بەشی تەکنیکى سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندى زانستی و ئەکادیمیی و، فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە فێرکاری و تەندروستییەکاندا، بەجۆرێک کە بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەییی فێرخوازان و مامۆستایانی.