فێرخوازانى ئامادەیی قەڵا بەشەکانى بایۆمیدیکاڵ و پەروەردەى گشتى بەسەردەکەنەوە
بۆ لە نزیکەوە ئاشنابون بەسیستمى خوێندن لە زانکۆى گروپێک لە فێرخوازانى ئامادەیی قەڵا لە شارى هەولێر، بەشى (بایۆمیدیکاڵ)یان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرکردەوە.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٥/٣/٢٠٢٢) فێرخوازانى ئامادەیی قەڵا لە شارى هەولێر سەردانى بەشى بایۆمیدیکاڵیان لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد و، لەلایەن سەرۆکایەتى بەش بەگەرمى بەخێرهێنان و پێشوازیان لێکرا، لەو چوارچێوەیەدا کورتەیەک لەبارەى ناساندنى بەشەکە و گرنگیەکەى بۆ ئەمڕۆى کۆمەڵگە و، ئەو سێکتەرانەى دەرچوان دەتوانن کارى تێدا بکەن پێشکەش بەفێرخوازانى میوان کرا.
پاشان لە میانەى بەسەرکردنەوەى تاقیگەکەمانى بەشى بایۆمیدیکاڵیان لەلایەن خاتوو لاڤة سەردار خەتاب یاریدەدەرى تاقیگە کورتەیەکى لە بارەى تاقیگەکانى بەشەکە و پێکهاتەى تاقیگەکان و چۆنیەتى کارکردن لە تاقیگەکان و سیستمى خوێندن لە تاقیگە پێشکەش بە فێرخوازانى ئامادەیی قەڵا کرا.
لە کۆتا وێستگەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازانى ئامادەیی قەڵا سەردانى سێنتەرى ڕۆشنبیرى و چەند بەشێکى دیکەى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد و، لە نزیکەوە ئاشنای سیستمى خوێندن و ژیانى زانکۆیی بوون و، خۆشحاڵى خۆیانیش بەو سەردانە و ئاستى پێشکەوتویی تاقیکەکان و کواڵیتى زانکۆکە دەربڕى.
لەلایەکى دیکەوە، هەر هەمان ڕۆژ لە بەشى پەروەردەى گشتى لە لایەن (د. احمد عبد عون) سەرۆکی بەش لەگەڵ مامۆستایانی بەش (م.ی. دەشنێ عبد الله سعيد) و (م.ی. سامان بابكر وتمان) و (م.ی. شوانە قادر بیروت) پێشوازى لە فێرخوازان کرا.
داتر لە سمینارێک سەرۆکى بەشى پەروەردەى گشتى باسى لە ئامانج و پەیامی بەشی پەروەردەی گشتی کرد، هەروەها باسى ئەو ڕێگە و شێوازانە کرد، کە لە ئێستای وانە ووتنەوە بەکاردەهێنرێت لەگەڵ روونکردنەوەی هەلی کاری فێرخواز دوای دەرچوونیان لەم بەشە.