فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر چالاکییەکی خۆبەخشانەیان لە تابلۆ مۆڵ بەڕێوەبرد
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (22ی شوباتی 2024)، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر چالاکییەکی خۆبەخشانەیان لە تابلۆ مۆڵ بەڕێوەبرد و، لەلایەن ستافی بەڕێوەبردن لە تابلۆ مۆڵ بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لەو چالاکەیەدا، کە بە سەرپەرشتی مامۆستایانى یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل و سارا محەمەد، بەڕێوەچوو، فێرخوازان کۆمەڵێک پشکنینی تاقیگەیییان بۆ سەردانکەرانى تابلۆ مۆڵ ئەنجامدا، لەنێو ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دران بریتی بوون لە پێوانەکردنى ڕێژەى خوێنی تەواو (CBC)، پشکنینی (H. Pylori) و هەڵسەنگاندنی چاودێری پێست. ئەم پشکنینانە نەک هەر دەرفەتێکیان بۆ بەشداربووان ڕەخساند کە لە دۆخی تەندروستی ئێستایان تێبگەن، بەڵکو هۆشیارییان سەبارەت بە پرسە تەندروستییە باوەکان بەرزکردەوە.
لە بەرانبەردا سەردانکیەران سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەش بە مامۆستا و فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم پشکنینانە و ئاشناکردنیان بە دۆخى تەندروستى ئێستایان، هەروەک هیواى بەردەوامى ئەو چالاکیە خۆبەخشانەیان کرد.