فێرخوازانى به‌شی راگه‌یاندن سەردانی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان24 دەکەن
ڕۆژی دووشه‌مه ڕێکەوتى (٨/٥/٢٠٢٣) سەرۆکایەتى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر وشیار محمدئەمین مستەفا سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغى یەکەم بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان ٢٤ لە شارى هەولێر ڕێکخست.
مامۆستا و فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن عەبدولحەمید زێبارى بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکان پێشوازیان لێ‌کرا، ئینجا کورتەیەکى لەبارەى چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی میدیا له كوردستان بەگشتى و کەناڵى کوردستان٢٤ بۆ فێرخوازان باسکرد. دواتر لە ژورى هەواڵ لەگەڵ کوڤان عیزەت به‌ڕێوه‌به‌ری ژورى هه‌واڵ لە کوردستان٢٤ و كارمه‌ندان فێرخوازان گفتوگۆیه‌كیان لەبارەى کار تەلەڤزیۆنى بەگشتى و کارکردن لە ژورى هەواڵ بەتایبەت کرد. هاوکات فێرخوازان لەسەر بنچینه‌ی زانستی له بواری ئاماده‌كردنی راپۆرت و ده‌رهێنان و دروستكردنی هه‌واڵ بیروڕایان لەگەڵ ڕۆژنامەنوسانى ژورى هەواڵ ئاڵوگۆڕ كرد.
له كۆتاییدا خوێندكاران چه‌ند ژورێكی هه‌وال و ژوره ته‌كنیكییه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه و سودیان زانیاریی ته‌واویان له بواری ته‌كنیكی میدیایی وه‌رگرت.