
فێرخوازانى بەشى تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى چالاکیەکى هۆشیارى لەبارەى سەلامەتی تیشک پێشکەش بە قوتابیانى ئامادەییی ژیاری کچان دەکەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 24, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 22/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەم لە بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر ئەسماء ئامین غەریب سەردانى ئامادەیی ژیارى کچانیان کرد و، بابەتێکیان لەبارەى سەلامەتیی تیشکی (Radiation Safety) پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.
ناساندنی تیشکی ئێکس و ڕاستکردنەوەی تێگەیشتنە هەڵەکان: سەرەتا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە گەرمى لەلایەن مامۆستا رسول حمد رسول، بەڕێوەبەری ئامادەیی ژیارى کچان پێشوازییان لێکرا.
پاشان ، فێرخواز رويدة أحمد شيخە تیشکی ئێکس (X-ray) و بەکارهێنانە پزیشکییەکانی بە قوتابیانى قوتابخانەکە ناساند.
پاشان، فێرخواز ئارين إسماعيل أبو بكر تێگەیشتنە هەڵەکانی دەربارەی تیشک ڕاست کردەوە و، جیاوازیی نێوان تیشکی ئێکس و تەکنەلۆژیا ناپزیشکییەکانی وەک دەنگەپێل (Ultrasound) و، (MRI)ی شیکردەوە.
ئامۆژگارییە تەندروستییەکان: لە بەشێکی دیکەدا، فێرخواز ئەمل عبد الرحيم شندو بنەماکانی خۆپاراستن لە تیشک و بنەمای ALARAی ڕوون کردەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا فێرخواز ئاڤان يوسف حمۆ باسی لە گرنگیی ئاگادارکردنەوەی پزیشک لە بوونی دووگیانی کرد تا ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر.
لە کۆتاییدا، فێرخواز نگين سۆران كشف الدين جەختی لەسەر پاراستنی ڕاپۆرتە تیشکییە کۆنەکان و ئەنجامدانی پشکنینی خولی بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک کردەوە.



