Back

فێرخوازانى بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی بەسەردانێکى زانستى ئاشناى لایەنى تەلارسازى باڵەخانە مێژوییەکان  دەکرێن

ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 07/10/2026، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان–هەولێر سەردانێکی زانستییان بۆ قەڵای هەولێر ئەنجام دا.

سەردانەکە بە سەرپەرشتیی دکتۆر نغەم إسماعيل يحيى، ئەنجام درا، کە تێیدا لەلایەن دکتۆر دیار عەبدولڕەحمان موستەفا، ئاراز عەبدولخالق قادر پێشوازی لە فێرخوازان کرا.

پاشان ئاراز عەبدولخالق قادر هاوڕێیەتی فێرخوازانی کرد و، بەشێوەیەکى مەیدانی چەندین خانووی مێژویی لە ناو قەڵاى هەولێریان بەسەرکردەوە، لە میانەى بەسەرکردنەوەى خانوەکاندا فێرخوازان ئاشنای دیارترین تایبەتمەندییە تەلارسازی و ژینگەیییەکان کران، کە خانووەکانی قەڵای هەولێر پێیان جیا دەکرێنەوە.

هەر لە میانەى بەسەرکردنەوەى مەیدانیەکەدا، فێرخوازان ئاشناى ڕێکخستنی بۆشایی، حەوشە ناوخۆییەکان، ماددە نەریتییەکانی بونیادنان، هەواگۆڕکێی سروشتی، ڕووناکی سروشتی، سێبەر، پەیوەندیی شێوەی بونیادنراو بە بارودۆخە کەشوهەواییە ناوخۆییەکان؛ کران.

هەر لە میانەى گفتوگۆکانى نێوانیاندا فێرخوازان ئاشنای گرنگیی لایەنى مێژوویی و شارستانیی قەڵای هەولێر و ڕۆڵی لە مێژووی شاری هەولێر کران، جگە لەوانش تیشک خرایە سەر بەها کەلەپوورییە جیاوازەکەی و تۆمارکردنی لە لیستی کەلەپووری جیهانیی یونسکۆدا لە ساڵی 2014.

لە کۆتایشدا؛ فێرخوازان ئاشنای کارەکانی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەى باڵەخانە و خانوەکان کران، ئەوەش لە پێناو پاراستنی لایەنە کەلتورى و مێژووییەکانی قەڵاى هەولێر.