فێرخوازانى بەشی تیشک و سۆنار بە گەشتێکی زانستی لە نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بوون
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (١٣/١١/٢٠٢٣) فێرخوازانى قۆناغی دووەم لە بەشی تیشک و سۆنار لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر نافید عەبدولکەریم ئیسماعیل، بە گەشتێکى زانستیی لە نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بوون. ئامانجی سەرەکی گەشتە زانستیەکە زیادکردنی زانیاری فێرخوازان بوو سەبارەت بە ئامێرەکانی سۆنەر.
فێرخوازان دکتۆر بیوار بەرزنجی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی پێشوازییان لێکرا، پاشان فێرخوازان بەشى سۆناریان لە نەخۆشخانەکە بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى لایەنە جیاکانى فیزیایی شەپۆلی سۆنەر بوون، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان لە نزیکەوە بەشە سەرەکییەکانی ئامێری سۆنەر و پێکهاتەکانی ئامێرەکان بوون. هاوکات باسى جۆرەکانی ئامێری سۆنەر و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیان بۆ فێرخوازان کرا.
دواتر لە نزیکەوە ئاشناى چۆنیەتی ئەنجامدانی پشکنینی سۆنەریان لەسەر نەخۆشەکان بوون، هەروەک هەندێک سۆنۆگرامیان لەسەر یەکتر ئەنجامدا. چالاکیەکەش بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان.