فێرخوازانى بەشی ژمێریاری سەردانێکی زانستی بۆ بانکی خانووبەرە لە هەولێر ئەنجام دەدەن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤، سەرۆکایەتى بەشی ژمێریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکی زانستی بۆ بانکی خانووبەرە لە شاری هەولێر بۆ فێرخوازانى قۆناغی سێیەم بە سەرپەرشتی دکتۆر هاشم محەمەد ڕێکخست.
فێرخوازان لەلایەن ژیان محەمەد عومەر بەڕێوەبەری بانکى خانوبەرەى هەولێر بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان زانیاریی گشتگیر سەبارەت بە چۆنیەتی کارکردنی بانکەکە و پرۆسەی بانکی و جۆرەکانی قەرز و مامەڵەی بانکی پێشکەش بە فێرخوازان کرا.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا؛ فەلاح عەبدوڵڵا محەمەد، بەڕێوەبەری دارایی بانکەکە، باسى لە چۆنیەتی تۆمارکردنی کارە ژمێریارییەکانی پەیوەست بە قەرز و سوود و چۆنیەتی دابەشکردنی هەژمارە پەیوەندیدارەکان و تۆمارکردنی هەژماری دانانی پارە بۆ فێرخوازان کرد، لەهەمان کاتدا ئاماژەى بە چۆنیەتی حیسابکردنی سوودی قەرزە دواکەوتووەکانی بۆ فێرخوازان کرد، لەگەڵ چۆنیەتى دووبارە دانانی خشتەی قەرزەکان بو فێرخوازان رونكردەوه .