فێرخوازانى تەندروستى کۆمەڵ بنکەى تەندروستى بەحرکە بەسەردەکەنەوە
لە بەردەوامى چالاکیە مەیدانیەکانى سەرۆکایەتى بەشى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بۆ فێرخوازان لە قۆناغە جیاکان ڕێکى دەخات، سەردانێکى مەیدانى بۆ بنکەى تەندروستى بەحرکە ڕێکخست.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٧/١١/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى مامۆستایان یاریدەدەر (ئارام حەمە و یەحیا عادل) فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى تەندروستى کۆمەڵ بەشەکانى بنکەى تەندروستى بەحرکەیان بەسەرکردەوە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى بنکەکەدا، فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشناى چۆنیەتى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان لەلایەن پزیشکان و کارمەندان بوون، کە ڕۆژانە لەو بنکەیەدا پێشکەش بەنەخۆشخان و سەردانیکەرانى بنکەکەى دەکەن.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، مامۆستایانى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەگەڵ پزیشکان و کارمەندان گفتوگۆیان لەبارەى چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و جۆرى ئەو خزمەتگوزاریانە کرد، کە ڕۆژانە پێشکەش بەهاوڵاتیان بەگشتى و نەخۆشەکان بەتایبەت دەکرێن، لە کۆتایشدا فێرخوازان لەگەڵ نەخۆشەکانى گفتوگۆیان لەبارەى چۆنیەتى چارەسەرکردنى نەخۆشیەکان و خزمەتگوزارییە پزیشکیەکانى نەخۆشخانەکە کرد.