فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامن لە بەشداریکردن لە چالاکیە زانستیەکان
لە بەردەوامى ئەو بابەت و تەوەرە جیایانەى لە بارەى گۆڕانى کەش و هەوا پێشکەش بەفێرخوازانى بەشداربوى زانکۆى لۆدز لە پۆڵندا دەکرێن، بابەتێکى دیکەى زانستى پێشکەش بەفێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر و، فێرخوازانى دیکەى بەشداربوى خولەکە کرا.
لەو چوارچێوەیەدا، ماریا ئەلیخاندێرا (Maria Alejandera) لە ئیکوادۆرەوە بابەتێکى بە ناونیشانی حیسابکردن و ڕەنگدانەوەی شوێنپێی کاربۆنی (calculating and reflecting on my carbon footprint) پێشکەش بەفێرخوازان کرد، بۆ ئەوەش سەرەتا کورتەیەکى لەبارەى بابەتەکە پێشکەش بەفێرخوازانى بەشداربوو کرد، دواتر سەرجەم فێرخوازانى زانکۆکانى (بەرازیل، ئیکوادۆر، کوردستان، عێراق، ئۆکرانیا، پۆڵەندا) دابەشى سەر چەند گروپێکى تێکەڵاو کرد.
بۆ ئەو مەبەستە هەر فێرخوازى هەر وڵاتێک لە گروپەکەى خۆیدا، باسى لە پەرەپێدانی بەردەوام (sustainable development) و لایەنە نەرێنییەکانی بەکارهێنانى و، چۆنیەتى سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی دیکە لە بوارەکەدا.
لە کۆتایشدا، فێرخوازان بەشداریان لە چالاکیەکى پراکتیکی کرد، کە تایبەت بوو بە پێوانەکردنی کاریگەرییەکانی هەر تاکێک لەسەر ژینگە لە ڕێگەی کارى ڕۆژانەوە، چالاکیەکەش بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان و دەوڵەمەندکردنى ئەزمونى زانستى و پراکتیکیان.