فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر شوێنەوارە مێژویی و کەلتورییەکانى پۆڵندا بەسەر دەکەنەوە
لە پەراوێزى چالاکیەکانى خولى هاوینەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، لە پۆڵندا شوێنەوارە مێژویی و کەلتورییەکانى شارى (لۆدز)یان بەسەرکردەوە.
فێرخوازان لە میانەى بەسەرکردنەوەى شوێنەوارە مێژویی و کەلتورییەکاندا سەردانى وێستگەی لۆدز فابریچنا (in station Lodz fabryczna)، شەقامی مۆنیوسکی (Moniuszki street )، ئۆف پیۆترکۆڤسکا (Off Piotrkowska)، هۆتێل ساڤۆی (Hotel Savoy)، EC1 وێستگەی کارەبای کۆن (EC1 (the old powerplant))، و سەنتەری مانوفاکوتا (Manufakuta center)یان کرد و، لەلایەن ڕێبەرى گەشتیارى کە یاوەرى مامۆستا و فێرخوازانى دەکرد ڕوونکردنەوەی وردى لەبارەى مێژوویی هەریەکێک لەو شوێنە گرنگانەى پێشکەش کردن و ئاشنایى لایەنە جیاکانى هەریەک لەو شوێنە مێژویانە کران.
لە کۆتایشدا؛ مامۆستایان و فێرخوازان سەردانى (باخچەى ئاژەڵانى نیشتیمان)یان لە شارەکە کرد و لە نزیکەوە چەندین جۆر ئاژەڵى جیاوازیان بینى، ئەوەش بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان.