فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا ئاشناى شارە مێژوییەکانى وڵاتەکە دەبن
گروپێک لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لە زانکۆى وۆچ (University of Lodz) لە پۆڵندا ؛ لە بەر ڕۆشنایی خاڵەکانى ڕێکەوتنامەیەکى هاوبەش دەستیان بە تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن کردوە، ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (٢/١١/٢٠٢٤) سەردانێکى شارى مێژویی گدانسک (Gdansk)یان لە کەنارەکانی باڵتیک لە باکووری پۆڵەندا کرد.
فێرخوازان لە میانەى سەردانەکەیاندا لە نزیکەوە ئاشنایی شاری مێژوویی گدانسک بوون، کە لە ماوەى بەڕێوەچوونى جەنگى دووەمى جیهان بەتەواوەتى وێران بوو، بەڵام دواتر بە شێوەیەکی سەردەمیانە ئاوەدان کراوەتەوە، بۆ ئەوە مەبەستەش فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کەنار دەریای ( stogi beach)، کڵێسای مەریەم (mary’s church)، ڕووباری مۆتلاوا (Motława River) و دەروازەی سەوز (green gate)یان کرد.
ئەم گروپەى فێرخوازان، کە پێکهاتوون لە هەریەک لە دینا عەلى حەسەن و ذەنون سەعد ذەنون و سیبان نەوزاد ئیسماعیل لە بەشی (شیکاریی کیمیایی پزیشکى) و، ڕەیا ئەمیر عبدالجبار و سیدرا نیهاد اسحق عیسى لە بەشى (کارگێڕى کار) و شیوەر رژدى محەمەد لە بەشى (پەروەردەى گشتى)، وەک خۆیان باسیان کرد، لە میانەى گەشتەکە کە ماوەى دوو ڕۆژى خایاند جگە لەوەى کاتێکیان خۆشیان بەسەر برد، لەهەمان کاتدا لە نزیکەوە ئاشنای مێژو و کەلتورى پۆڵندییەکان لە شارى مێژویی گدانسک (Gdansk) بوون، ئەوەشى سەرەنجى ڕاکێشان و پێى سەرسام بوون دیمەنى پاشماوەکانى جەنگ و، لایەنى تەلارسازی، مێژوى دێرین و، هەمەچەشنی و دڵڕفێنى شارەکە بوو.