فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا کۆشکى کەلتورى و زانستی بەسەر دەکەنەوە
لە پەراوێزى دەستپێکردنى کۆرسى ئەکادیمى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences)و، بۆ لە نزیکەوە ئاسنابوون بە کەلتورى وڵاتەکە سەردانى کۆشکى کەلتور و زانست (Palac Kultury i Nauki) یان لە وارشۆ کرد.
کۆشکی کەلتورى و زانستی وارشۆ کە بەرزییەکەی (٢٣١ مەتر)ە، لەلایەن ستالینەوە لە سەردەمی کۆمۆنیستی پۆڵەندا دروستکراوە، ئەمڕۆش بۆتە شوێنێکى کەلتورى و ڕۆژانە خەڵکێکى زۆر بەشەکانى بەسەردەکەنەوە، لەو کۆشەکەدا کۆمەڵە پەیکەرێکی بەناوبانگ کە نوێنەرایەتی کەسایەتییە کولتوور و زانستیەکان دەکەن؛ دانراوە. یەکێک لەو پەیکەرنە، کە دەکەوێتە بەردەم دەرگای سەرەکی کۆشەکە فەلەکناسێکی پۆڵەندییە بەناوى (Nicolaus Copernicus).
کۆشکی کەلتورى و زانستی وارشۆ لە ئێستادا، هەشتەم بەرزترین باڵەخانەى جیهان و دووەم بەرزترین باڵەخانەى ئەوروپایە. کۆشکەکە سینەمایەکی گەورەى هەشت شاشە لەخۆدەگرێت، لەگەڵ چوار هۆڵى شانۆ، دوو مۆزەخانە، کتێبخانە، مەلەوانگەیەکی گەورەی تێدایە؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشە جیاکانى کۆشەکە لە نزیکەوە ئاشنایى کەلتورى و کەلەپورى وڵاتەکە بوون، هەروەک لە نهۆمی (٣٠)دا فێرخوازان دیمەنێکی ناوازە و پانۆرامای شارى وارسۆیان بینى.
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە ماوەى مانەوەیان لەو وڵاتە، جگە لە ڕاهێنانیان بە زانست و زانیارى سەردەم بەپێى پسپۆڕەکانیان، لە هەمان کاتدا بەشدارى لە چەندین چالاکى هونەرى و وەرزشى و کەلتورى جۆراوجۆر دەکەن بەئامانجى زیاتر ئاشنابون بەلایەنە جیاکانى ئەو وڵاتە.