فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر لە بەریتانیا لە ڕاهێنانەکانى پەرەپێدانى زمانى ئینگلیزى لە دامەزراوەى IFG بەردەوامن
- Categories بهشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان, بەشی شیکاریی کیمیایی پزیشکی, زانستی كۆمپیوتەر, کۆلێژی دەرمانسازی
- Date تەممووز 4, 2026
لە درێژەی چالاکییەکانی ڕۆژی سێیەمی پڕۆگرامی مەشق و ڕاهێنان لە شانشینی یەکگرتوو، کە لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی تەممووزی ٢٠٢٦ لە بارەگای سەرەکیی دامەزراوەى IFG لە شاری ماندێڤێڵ بەڕێوەچوو، فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر درێژەیان بە ڕاهێنانەکانى پەرەپێدانى زمانى ئینگلیزى کرد.
لەو چوارچێوەیەدا ڕاهێنانەکە لەلایەن (دکتۆر جۆن)ـەوە پێشکەش کرا، کە تیایدا تیشکی خستە سەر پەرەپێدانی کارامەییەکانی پەیوەندیکردن بە زمانی ئینگلیزی (English Communication Skills)، ئەوەش لە ڕێگەی کۆمەڵێک چالاکیی کارلێکەری تایبەت بە ئاخاوتن، گفتوگۆی گروپى و ڕاهێنانی پراکتیکی، بەشداربووان هەوڵی بەهێزکردنی متمانەبەخۆبوونیان دا لە بەکارهێنانی زمانی ئینگلیزیدا، بە جۆرێک کە بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر لە هەردوو بواری ژیانی ڕۆژانە و کۆنتێکستە ئەکادیمییەکاندا بەکاریبهێنن.
ڕۆژی سێیەمی پڕۆگرامەکە بە کارلێکێکی ئەرێنی و بەشدارییەکی کاریگەر لەلایەن فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر و زانکۆ جیاکانى دیکەوە بەڕێوەچوو، ئەمەش ڕۆڵێکى گرنگی لە بەدیهێنانی ئامانجە فێرکارییەکانی خولەکە هەبوو. هاوکات، ئەم چالاکییانە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە زانستی و هەماهەنگییە ئەکادیمییەکانی نێوان زانکۆی جیهان-هەولێر و ڕێکخراوی IFGـی بەریتانی دادەنرێن.



