فێرخوازانى پەروەردەی گشتی سەردانی پەیمانگەی (CIS)یان کرد
ڕۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی (١/١١/٢٠٢٢) بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ پەیمانگەی (سی ئا ئێس) لە شارى هەولێر ڕێکخست.
لەو سەردانەدا، کە بەسەرپەرشتی مامۆستایانى یاریدەدەر ڕۆژان عەلی خدر و ڕۆژڤین عدنان بەڕێوەچوو، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشى پەروەردەى گشتى لەلایەن محەمەد سەرپەرشتیاری پەیمانگەکە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا. پاشان مامۆستایانى سەرپەرشتیار و فێرخوازان پولەکانی پەیمانگەکەیان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشنای کۆرسە جۆراوجۆرەکانی پەیمانگەکە بوون لەوانە تاقیکردنەوەکانى تایبەت بەخۆئامادەکردن بۆ (ئایلتس و تۆفل)ى تایبەت بەزمانى ئینگلیزى. لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشداریان لە سیمینارێکى مامۆستایانی پەیمانگەکە کرد، کە تەرخان کرابوو بۆ باسکردن لە شێوازە جۆرار جۆرەکانی وانەوتنەوە.
لە کۆتاییدا مامۆستایانی سەرپەرشتیار بەناوى سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى گشتى سوپاسی ستافی کارگێڕی و مامۆستایانی پەیمانگەکەیان کرد بۆ ئەو پێشوازیە و، ڕونکردنەوەى شێوازى کارکردنیان.
سەردانەکە بووە وێستگەیەک بۆ ئاشناکردنی فێرخوازان بەڕێگە و تەکنیکە نوێیەکانی فێرکردن بەتایبەت تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانی زمانی ئینگلیزی تۆفڵ و ئایلس تا فێرخوازان لە ئایندەدا بتوانن ئەنجامی بدەن و لە ڕێیانەوە دەرفەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بەدەست بهێنن.