فێرخوازانى پەروەردەی گشتی سەردانی (کۆلێژی کۆلین)یان کرد
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى(١٠/٥/ ٢٠٢٣) ، بە سەرپەرشتی دکتۆر ئەحمەد عەبدعون سەرۆکى بەشى پەروەردەى گشتى و بەئامادەبوونى مامۆستای یاریدەدەر شوانە قادر پیرۆت پۆلێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی پەروەردەی گشتی زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی (کۆلێژی کۆلین)یان لە شارى هەولێر کرد.
فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن دکتۆر خەلیل ساڵح حەسەن و ستافی مامۆستایانی کۆلێژەوە پێشوازییان لێکرا، پاشان وتەیەکى لەبارەى تەکنیک و ڕیگە جیاوازەکانی فێربوونی زمان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، دواتر فێرخوازان و ستافى مامۆستایان بیروڕایان لەبارەى ڕێگەوە شێوازەکانى فێربوونى زمان بەگشتى و زمانى ئینگلیزى بەتایبەتى ئاڵوگۆڕ کرد.
لە کۆتاییدا دکتۆرئەحمەد سەرۆکى بەشى پەروەردەى گشتى سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە کارگێڕی و ستافی مامۆستایانی کۆلێژەکە کرد بۆ پێشوازی گەرمیان و ئەو کاتەی کە تەرخانیان کرد بۆ سەردانەکەیان.