فێرخوازانى کارگێڕی گشتی یەگەشتێکی زانستى سەردانى بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی – هەولێر دەکەن
سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە بەر ڕۆشنایی نەخشەڕێى کار و چالاکیە زانستیەکانى بۆ ئاشناکردنى فێرخوازانى لە قۆناغە جیاوازەکان بە ژینگەى کارکردن، گەشتێکى زانستى بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتى ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی – هەولێر فێرخوازان ڕێکخست.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٦/١٠/٢٠٢٣) بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆرى یاریدەدەری موسلیم نەجیب زیدان، فێرخوازانى قۆناغى چوارەم لە بەشی کارگێڕی گشتی گەشتێکی سەردانى بەڕێوبەرایەتی گشتى ڕەگەزنامە و باری شارستانی – هەولێریان کرد، سەرەتا لەلایەن عەمید (سهێل نجم الدین عولا) بەرێوەبەری رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر کورتەیەکى لەبارەى بەڕێوەبەرایەتیەکەیان و شێوازى کارکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتیان بۆ فێرخوازان باسکرد.
پاشان فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى بەشەکانى بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بەسەرکردەوە و، لەلایەن ئەفسەر و لێپرسراوانى بەشەکان ئاشناى هەنگاوەکانی دروستکردنی کارتی نیشتمانی کران، کە بە نوێترین سیستمە کاردەکەن و، پەنجەمۆر و چاومۆر لە هاوڵاتیان وەردەگرن.
لە کۆتایی سەردانەکەدا و، لە وەڵامى پرسیارى فێرخوازان لێپرسراوانى بەشەکان باسیان لە مامەڵەی حکومەت و شێوازی گواستنەوەی ناسنامەى بارى شارستانى نێوان پارێزگاکانی عێراق و چۆنیەتی دابینکردنی ئاسانکاری بۆ عێراقییەکانی دەرەوەی وڵات کرد، جگە لە چەندین پرسیاری دیکە کە بە وردی وەڵامی فێرخوازانیان دایەوە.