فێرخوازانی بەشی ئەندازیارى پڕۆگرامسازى و ئینفۆرماتیک سەردانی کۆمپانیای “کلین ئینێرجی” بۆ وزەی خۆر دەکەن
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧/١٢/٢٠٢٥، سەرۆکایەتى بەشی ئەندازیارى پڕۆگرامسازى و ئینفۆرماتیک لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانی قۆناغی چوارەم بۆ کۆمپانیای “کلین ئینێرجی” (Clean Energy) بۆ وزەی خۆر ڕێکخست.
سەردانەکە بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر “غەسان عەمانوئێل سەلیم” بەڕێوەچوو، بەگەیشتنیان لەلایەن ئەندازیار “کاروان اکام حسین”، سەرپەرشتیاری بەشی وزەی خۆر لە کۆمپانیاکە، پێشوازی لە فێرخوازان کرا, بۆ ئەو مەبەتەش سەرەتا ڕوونکردنەوەیەکی وردی دەربارەی گرنگیی سیستمە سۆفتوێرییەکان (Software Systems) لە بەڕێوەبردن و پێوانەکردنی توانای وزە لە ماڵاندا، بەتایبەتی لە پڕۆژەکانی “ئینێرجی بۆ وزەی خۆر” پێشکەش بە فێرخوازان کرد، هەروەها بۆ فێرخوازانی ڕوونکردەوە کە کۆمپانیاکان چۆن پشت بە سۆفتوێر دەبەستن بۆ چاودێریکردنی بەرهەمهێنانی وزە، شیکردنەوەی داتا (Data Analysis) و مسۆگەرکردنی کارایی سیستمەکانی کارکردن.
لە میانەی سەردانەکەدا گفتوگۆی زانستیی فراوان ئەنجامدرا و فێرخوازان پرسیارەکانیان دەربارەی میکانیزمەکانی پێوانەکردن، شێوازەکانی کۆکردنەوەی داتا و گرنگیی تێکەڵکردنی سۆفتوێر لەگەڵ سیستمە نوێیەکانی وزە خستەڕوو. هاوکات دەرفەت بۆ فێرخوازان ڕەخسێندرا تا لە نزیکەوە ئاشنای لایەنە پراکتیکی و واقعییەکانی پسپۆڕییەکەیان بن لە کەرتی وزەی نوێبووەوەدا.






