فێرخوازانی بەشی بایولۆجی پزیشکی کەمپینێکی هۆشیارکردنەوەیان بەڕێوەبرد
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى ٢٩-١١-٢٠٢١, فێرخوازانی بەشی بایۆلۆجی پزیشکی کەمپینێکی هۆشیارکردنەوەیان لە قوتابخانەی زانیاری ناحکومی بەڕێوەبرد. کە بریتیبوو لە پشکنینی ڕێژەی شەکرەی خوێنی فێرخوازان و ستافی قوتابخانە بە ئامانجی چاودێریکردنی تەندروستی بەشداربووان.
ئەم چالاکییە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاری تاک بوو لەسەر کاریگەرییەکانی نەخۆشییەکە لەسەر تەندروستی خۆیان و خێزانیان و پاڵپشتیکردنی توشبووان بەم نەخۆشییە، هەر لە میانەى هەڵمەتەکەدا فێرخوازان تیشکیان خستنە سەر چۆنییەتی کۆنترۆڵکردن و باشترکردنی ڕۆڵی فێرخوازان لە بەڕێوەبردن و مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشی شەکرە لە ڕێگەی خۆپاراستن و چاودێریکردن و فێرکردنی فێرخوازان.
ئەنجامەکانی پشکنیینەکان بە شێوەیەکی گشتی باشبوون، جگە لە یەک دوو حاڵەتى نا ئاسایی کە ئامۆژگاری کران بە پشکنینی زیاتر وچاودێری پزیشکی.
بەڕێوەبەری قوتابخانەکە سوپاسی هەوڵی فێرخوازانی کرد و، هیوای چالاکی بەردەوامی خواست. چونکە چاودێریکردنی تەندروستی تاک کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر باشترکردنی شێوازی ژیانی کۆمەڵگە هەیە.