فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا چالاکى زانستى جۆراوجۆر بەڕێوەدەبەن
لە بەردەوامى تەواوکردنى کۆرسى خوێندنەکەیان لە تاقیگە و هۆڵەکانى زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان Warsaw University of Life Sciences))، فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستایانى پسپۆڕ چالاکى جۆراوجۆر بەڕێوەدەبەن.
لەو چوارچێوەیەدا؛ مریەم مەحمود یونس فێرخوازى قۆناغى چوارەم لە بەشى (ئەندازیارى تەلارسازى) سەرقاڵى ئامادەکردن و پێشکەشکردنى بابەتێک بەناونیشانى (The ACROS Fukuoka Prefectural International Hall)، کە بەشێوەیەکى زانستى ئامادەی کردوە، هەروەها ئەحمەد جەبار حەسەن فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس) لە پاڵ چالاکیە زانستیەکانیدا؛ لە پەیوەندى بەردەوامدایە بۆ فروانکردنى بازنەى پەیوەندییە زانستیەکانى بەشەکەى.
هاوکات هەریەک لە ئیلاف سالار ئیسماعیل و محمەد خالد ئیبراهیم فێرخوازانى قۆناغى دووەم لە بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى ئەوانیش لە تاقیگە زانستیەکانى زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە هەوڵدان بۆ ئامادەکردنی نمونەی بەکتریا بۆ جیاکردنەوەی نێوان ئانتیبایۆتیکەکان و نانۆگەردیلە کە یەکێکیان ڕێگری دەکات لە گەشەی بەکتریا.
لەلایەکى دیکەوە هەورێ ئامانج مەجید فێرخوازى قۆناغى سێیەم لە بەشى (بایۆمیدێکاڵ) لەچوارچێوەى بابەتە پسپۆڕەکانیان لە تاقیگە و هۆڵەکانى خوێندن بەردەوامن لەسەر وانەکانیان و؛ لە ئێستادا توێژینەوە لە شێوازەکانی دیاریکردنی ماددە هەستیارەکان لە خۆراک بە تەکنیکەکانی (ELISA) دەکات، بە بەکارهێنانی تاقیگەی خۆراکی بۆ پێوانەکردنی چالاکیی دژە زیندەییەکان لەسەر (E.coli)، کە دواتر وەک ڕاپۆرتێکی زانستی پێشکەشى دەکات.
جگە لەو چالاکیە زانستیانە، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕۆژانە بەشێوەیەکى کارا بەشدارى لە گفتوگۆ زانستى و بابەتەکانى پەیوەست بە وانەکان لە پۆلەکانیان دەکەن.