
فێرخوازان کۆلێژ و بەشەکانى زانکۆى جیهان بەتۆڕى ئینتەرنێت بەیەکتر دەبەستنەوە
بەئامانجى پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزارى ئینتەرنێت بەسەرجەم کۆلێژ و بەشەکانى زانکۆى جیهان- هەولێر، فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکەن.
بۆ ئەو مەبەستە لە ڕێکەوتى (٨/١٢/٢٠٢٠) بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر پڕۆژەى گەیاندنى تۆڕى ئینتەرنێتى دیزاینکرد و جێبەجێکرد، پڕۆژەکە بریتی بوو لە بەستنەوەى سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەیەکتر لە ڕێگەى فایبەر ئۆپتیک.
ئەم پڕۆژەیە کە بەهاوکارى فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى کۆمپیوتەر و گەیاندن جێبەجێکرا، مەبەست لە جێبەجێکردنى پیشکەشکردنى خزمەتگوزارى ئینتەرنێت بوو بەباشترین شێوە بەسەرجەم کۆلێژ و بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان- هەولێر لە پێناو باشتر ڕایکردنى کارەکانیان.