فێرخوازێکى بەشى بایۆمیدیکاڵ باس لە ئەزمونى کۆرسێکى خوێندنى لە پۆڵندا دەکات
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٥/٢/٢٠٢٤) لە هۆڵى (VIP) زانکۆ و، بەچاودێرى دکتۆر عەلى محمەد حوسێن و، بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، هەورێ ئامانج باسى لە ئەزمونى کۆرسێکى خوێندنى لە پۆڵندا کرد.
لەسەرەتادا هەورێ ئامانج باسى لە چۆنیەتى کاندیدکردنى کرد و، جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە لە پرۆسەیەکى شەفاف ئێمە کاندیدکراین و، پاشان بەرەو پۆڵندا بەڕێکەوتین بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتە، وتیشى لە ماوەى مانەوەمان لەو وڵاتە چەندین چالاکى زانستى جۆراوجۆرمان لە تاقیگەکان ئەنجامدا و، ئاشنایى کۆمەڵێک ئامێرى جۆراوجۆرى تاقیگەکان بوون، ڕونیشیکردەوە ئەو کۆرسەى خوێندن لە وڵاتە بووە ئەزمونێکى گرنگ بۆ ژیانى زانستى و تایبەتى ئێمە و کاریگەرى زۆرى لەسەر فراوانکردنى ئاستى بیرکردنەوەمان هەبوو، جگە لەوەش تواناى پشت بەخۆبەستنمانى بەهێزتر کرد، لە کۆتایی قسەکانیدا فێرخوازانى ئامادەبوانى هاندا بەشدارى لەو چالاکیەدا بکەن و، ئەو دەرفەتە بەدەست بهێنن و، ئەزمونى ژیانى خۆیان دەوڵەمەند تر بکەن.
لە کۆتاییشدا، سوپاسى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر و سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر و هەموو ئەو مامۆستایانە کرد، کە هاندەر و پاڵپشت و ڕێگەخۆشکەر بوون بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە و تەواوکردنى ئەو کۆرسەى خوێندن لە پۆڵندا.
هەورێ ئامانج مەجید فێرخوازى قۆناغى سێیەم لە بەشى (بایۆمیدێکاڵ) لەسەر بنەمای چەند پێوەرێکى زانستى، کە لە لایەن زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences)لە پۆڵەندا و زانکۆى جیهان-هەولێر دانرابون، کاندید کرا و، ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٢/١٠/٢٠٢٣) گەیشتە وارشۆى پایتەختى پۆڵندا و، بەسەرکەوتوویی کۆرسێکى خوێندنى لە زانکۆى لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (SGGW)تەواو کرد.