
فێرخوازێکی بەشی پەرستاریی تەندروستی کۆمەڵ باس لە زیانەکانی خواردنەوە وزەبەخشەکان بۆ قوتابیانى قوتابخانەی ناوەندیی حەلەب دەکات
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 17, 2026
ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 15/11/2026، ساير عەتاڵڵا بیلال فێرخوازی قۆناغی چوارەم لە بەشی پەرستاریی تەندروستیی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانى قوتابخانەی ناوەندیی حەلەبی کوڕانى کرد و باسى لە «زیانە تەندروستییەکانی خواردنەوە وزەبەخشەکان» کرد.
لە کاتی گەیشتنیدا بۆ قوتابخانەکە، فێرخوازەکەى زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەن فەلاح محەممەد عەواد بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و، مامۆستایان پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا، پاشان کارئاسانی پێویستیان بۆ ڕێکخستنی چالاکیەکە پێشکەش کرد.
خواردنەوە وزەبەخشەکان و، مەترسییەکانی لەسەر تەندروستیی هەرزەکاران:
لە میانەی چالاکییەکەدا، ساير عەتاڵڵا بیلال تیشکی خستە سەر پێکهاتە سەرەکییەکانی خواردنەوە وزەبەخشەکان، لەوانە کافایین، شەکرەکان، تۆرین و، ماددە زیادکراوەکانی دیکە، لەگەڵ کاریگەرییە نەرێنییەکانیان لەسەر تەندروستیی هەرزەکاران. هەروەها ڕوونی کردەوە کە زێدەڕۆیکردن لە خواردنەوەی ئەم بەرهەمانە دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی وەک خێرا لێدانی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، تێکچوونی خەو، دڵەڕاوکێ، لاوازبوونی تەرکیز، داخورانی مینای ددان و، تێکچوونی زیندەچالاکییەکان.
دابەشکردنی بڵاوکراوەی ڕێنمایی تەندروستى:
هەڵمەتەکە دابەشکردنی نامیلکە و، بڵاوکراوەی ڕێنمایی بەسەر قوتابییە بەشداربووەکاندا لەخۆ گرتبوو، کە تێیاندا مەترسییە تەندروستییەکان و، جێگرەوە تەندروستەکانی وەک خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو و، پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکیی هاوسەنگ خرابوونە ڕوو.
کۆتایی چالاکیەکە:
چالاکیەکە بە خستنەڕووی نموونەی کرداری و، کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و، پرسیارکردنی لەخۆ گرت، کە دەرفەتی بە قوتابیان درا بەشداری بکەن و، تێگەیشتنە هەڵەکان دەربارەی ئەم خواردنەوانە ڕاست بکەنەوە، و، لە کۆتاییشدا کارگێڕی و، مامۆستایانی قوتابخانەکە سوپاس و، پێزانینی خۆیان ئاراستەی زانکۆی جیهان-هەولێر و، بەشی پەرستاریی تەندروستیی کۆمەڵ کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم دەستپێشخەرییە هۆشیارکردنەوەیە.



