
فێرخوازێکی زانکۆی جیهان-هەولێر لە پۆڵندا گەلەری نیشتمانی زاخێنتاى تایبەت بە هونهری هاوچەرخى بەسەرکردەوە
- Categories بــەشى بایۆمیدیکەڵ
- Date تشرینی یەکەم 22, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان:
(مینا حوسێن کەریم) فێرخوازى قۆناغى چوارەمى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بۆ تەواوکردنی کۆرسێکی تەواوی خوێندن لە زانکۆی “وارشۆ بۆ زانستە زیندووەکان (Warsaw University of Life Sciences) ڕووى لە پۆڵندا کردوە، لە پەراوێزى خوێندنەکەیدا، سەردانێکی مەیدانی و فەرهەنگیی بۆ گەلەریی نیشتمانیی زاخێنتا بۆ هونەر (Zachęta National Gallery of Art) لە شاری وارسۆی پایتەختی پۆڵەندا ئەنجام دا.
بەسەرکردنەوەی پیشانگە هونەرییەکان
لە کاتی سەردانەکەیدا، فێرخواز مینا حسێن بەشە جیاوازەکانی گەلەرییەکەی بەسەرکردەوە، کە وەک ناوەندێکی پێشەنگی نیشتمانی لە پۆڵەندا بۆ نمایشکردنی بەرهەمە زانستی و هونەرییە هاوچەرخەکان کار دەکات.
لەم چوارچێوەیەدا، فێرخوازەکەى زانکۆى جیهان-هەولێر گەلەرییەکە و پیشانگە کاتی و هەمیشەییەکانى بەسەرکردەوە، کە تابلۆی شێوەکاری، پەیکەرسازی و، بەرهەمە بینراوەکانى لەخۆ گرتووە، بۆ ئەوەش لە نزیکەوە ئاشنای چۆنیەتیی ئاوێتەکردنی بیناسازیی کلاسیکی لەگەڵ شێوازە نوێیەکانی دەربڕینی هونەری بوو.
پێگەی مێژوویی گەلەری نیشتمانیی زاخێنتا
گەلەریی نیشتمانیی زاخێنتا لە وارسۆ (کە مێژووی دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1860، بەڵام باڵەخانە مێژوویییەکەی لە ساڵی 1900 کراوەتەوە)، ئێستا یەکێکە لە دیارترین و کۆنترین دامەزراوە فەرهەنگییەکانی پۆڵەندا. سەردانیکردنی ئەم ناوەندە دەرفەتێکی گرنگی بۆ فێرخوازەکەى زانکۆى جیهان-هەولێرى ڕەخساند بۆ تێگەیشتن لە ڕەوتی گەشەسەندنی هونەری هاوچەرخی ئەوروپای ڕۆژهەڵات، بەکارهێنانی تەکنیکە بینراوەکان لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و، دروستکردنی دیالۆگی فەرهەنگی لەنێوان گەلاندا.



