Back

کۆلێژی ئاداب و هونەر

ئەم کۆلێژە گرنگی بە شایستەکردن و پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان لە بوارەکانی زمان، میدیا، دیزاینی گرافیک و وەرگێڕان دەدات. کۆلێژەکە بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆ نێودەوڵەتییەکان پلانی باشترکردن و پەرەپێدانی بەرنامە خوێندنییەکانی هەیە. کۆلێژەکە لە مامۆستا و وانەبێژانی بە توانا و شارەزا لە پسپۆڕییە پەیوەندیدارەکان پێکهاتووە. ئامانجی کۆلێژەکە ئەوەیە خوێندکارانی بە زانیاری و لێهاتووییە پێویستەکان لە بوارەکانی خوێندن دابین بکات و خوێندنی تیۆری بە ژیانی ڕاستەقینەی کارەوە پەیوەست بکات. بەم شێوەیە، کۆلێژەکە هەوڵ دەدات پێداویستییەکانی بازاڕی کار دابین بکات. شێوازەکانی وانەوتنەوەی بەکارهاتوو لە کۆلێژدا خاوەنی کوالێتییەکی تەکنیکی بەرزن، بۆ بەدیهێنانی دیدگا و ئەرکەکانی کۆلێژ.

زمانی ئینگلیزی

بەشی زمانی ئینگلیزی لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە، بەهۆی زیادبوونی پێویستییەکانی کۆمەڵگا بە دەرچووانی زیاتر لە بوارەکەی زمانی ئینگلیزی، بە تایبەتی لەگەڵ گەشە و پەرەسەندنی خێرای ئەم بوارە.

وەرگێڕان

بەشی وەرگێڕان لە ساڵی ٢٠٠٨ لە زانکۆی جیهان دامەزراوە و یەکێکە لە بەشە دیار و بەرچاوەکانی زانکۆ، چونکە بناغە و ستوونی سەرەکیی کۆلێژی ئەدەب و هونەر پێکدەهێنێت.

ڕاگه یاندن

بەشی ڕاگه یاندن بەشێکی ئەکادیمییە لە کۆلێژی ئاداب و هونەر لە زانکۆی جیهان. ئامانجی بەشەکە فێرکردنی زانستی ڕاگه‌یاندن و هونەرە جۆراوجۆرەکانی ڕاگه‌یاندنه‌.

گرافیک دیزاین

بەشی گرافیک دیزاین لە ساڵی ٢٠٢٣
لە
زانکۆی جیهان–هەولێر دامەزراوە.