له زانكۆی جیهان _ هه‌ولێر دووه‌مین كۆنفرانسی جيهانى زانستی ده‌ستی پێكرد
كاتژمێر ١٠ ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی ٢٩-٣-٢٠١٧٧ دووه‌مین كۆنفرانسی زانستی بواری ئه‌ندازیاری گه‌یاندن و زانستی كۆمپیوته‌ر ده ستی پێكرد .
له‌ڕێوره‌سمی ده‌سپێكردنی كۆنفراسه‌كه‌دا نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و چه‌ندین پسپۆر‌و سه‌رۆك زانكۆكانی كوردستان و میوانانی هه‌رێمی كوردستان عێراق و ولاتانی ئه‌وروپی ئاماده‌بوون . سه‌ره‌تا به‌وه‌ستانی ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد ، پاشان له‌لایه‌ن ئه‌م به‌رێزانه وتار خوێندرانه‌وه :
– دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، وتاری گڕوپی زانكۆكانی جیهان .
– دكتۆر فوئاد مولود شریف ، وتاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر
– دكتۆر محمد سابیر وتاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
– دكتۆر محمد عبدولباقی وتاری لیژنه‌ی ئاماده‌كاری .
دوای ته‌واو بوونی وتاره‌كان لالایه‌ن كینۆت سپیكهرانهوه بابه‌ته‌كانی كۆنفراس پێشكه‌شكران بریتی بوون له‌م به‌رێزانه :
– پرۆفیسۆر سه‌باح جاسم
– پ . ی جێمی لیۆرماییهر
جێی باسه ، دوای ئه‌م دانیشتنه ، دانیشتنی ئێواره‌ش به چه‌ندین بابه‌ت ده‌ستی پێكرده‌وه و بۆ رۆژی 30/3/2017 له دوو دانیشتن دا بابه‌ته‌كانی سمینار پێشكه‌ش ده‌كرێن .