لە زانکۆی جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێک لەبارەی نوێترین ئامێرەکانی پشکنینی پێکهاتەکانی خوێن و پشکنینە کیمیاییەکان بەڕێوەچوو
بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەهاوکارى کۆمپانیاى ستارلاپ وۆرک شۆپێکی لەبارەی نوێترین ئامێرەکانی پشکنینی پێکهاتەکانی خوێن و پشکنینە کیمیاییەکان ڕێکخست.
ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتى (٢٣/١٠/٢٠٢٣) بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی-لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە هۆڵی کۆنفرانس، بەهاوکارى کۆمپانیاى ستارلاپ وۆرک و، بەئامادەبونى فێرخوازانى بەشى زانستى تاقیگەى پزیشکى وۆرک شۆپێکى پراکتیکیان بەناونیشانی (نوێترین ئامێرەکانی سەردەم لە بواری پشکنینی پێکهاتەکانی خوێن و پشکنینە کیمیاییەکان) بەڕێوەبرد.
لە وۆرکشۆپەکەدا، کە لەلایەن هەریەک لە (عومر حازم) و، (راید طالب) ئەندازیارانی بواری ئامێرە تاقیگەییەکان بەشێوەیەکى پراکیتکى باسیان لە هەریەک لە ئامێرەکانى پشکنینى پێکهاتەکانى و خوێن و پشکنینە کیمیاییەکان کرد، هەروەک ڕاهێنانیان بەفێرخوازان کرد لەبارەى چۆنییەتی ڕێکخستن و کارکردنی ئامێرەکان کردن ئەوەش بووە دەرفەتێک بۆ فێرخوازان تا لە داهاتودا چۆن بتوانن لەسەر ئامێرە نوێیەکان بۆ پشکنینە جۆراوجۆرەکان کار بکەن.