لە شارى کەرکوک گروپێک لە فێرخوازانى بەشی تەکنیکی سڕکردن بەشداری لە خولێکی ڕاهێنانی تایبەتمەند دەکەن
لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی توانای پراکتیکی فێرخوازانى بەشی تەکنیکى سڕکردن، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى تەکنیکى سڕکردن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییان لە خولێکی ڕاهێنانی پەرەپێدانى تواناکان کرد.
لەو خولەدا، کە لە ڕێکەوتى (٢٥/١/٢٠٢٥) دەستپێکرد بۆ ماوەى پێنچ ڕۆژ بەردەوام بوو، بە هاوکاری ئەکادیمیای (مستقبل) بۆ پەرەپێدان و ڕاهێنان ڕێکخرابوو، لە نەخۆشخانەی دار ئەلحیکمەی تایبەت لە شارى کەرکوک بەڕێوەچوو، لەلایەن سەندیکای پیشە تەندروستییەکان لە پارێزگاکە ڕێکخرابوو. خولەکە ماوەى (٢٠) کاتژمێری خایاند و لە ڕێکەوتى (٢/٢/٢٠٢٥) کۆتایی هات، لەو ماوەیەدا لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایانى بوارەکە ڕاهێنانی چڕ بە فێرخوازان کر بەتایبەت لە بوارى بەکارهێنانی ئامێرەکانی بێهۆشکردن، دەرمانی بێهۆشکەر و کاریگەرییە لاوەکییەکانی و ژەمە گونجاوەکانیان. هەروەها بەشێکى خولەکە پەیوەست بوو بە ڕاهێنانی فێرخوازان لە بوارى تەکنیکەکانی بەهۆشهێنانەوە نەخۆش لە دوای نەشتەرگەری، لەگەڵ مامەڵەکردن لەگەڵ پێداویستییە سەرەتاییەکان لە ژووری نەشتەرگەری، جگە لەوانەش باس لە چۆنیەتى ڕێکخستنی فایلەکانی نەخۆش و تۆماری ئەلیکترۆنی کرا.
ئەم خولە ئامانج لە ڕێکخستنى پێدانی زانیاری و ئەزموونی پراکتیکیی بوو بە فێرخوازان بەتایبەت لە بواری سڕکردن، بووە ئەزمونێکى گرنگ بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانیارى فێرخوازان و باشتر ئامادەکرنیان بۆ کارکردن لە دامەزراوە تەندروستییەکان دوای تەواوکردنی خوێندن. لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر فێرخوازانى بەشى تەکنیکى سڕکردن لە زانکۆى جیهان-هەولێر کە پێکهاتبوون لە (سەعدى ئەحمەد سەعدى، رنا صدام شاکر، سازان محەمەد فتح اللە و تسنیم بشار) دابەشکرا، کە توانیان بەشێوەیەکى سەرکەوتووانەی پرۆگرامەکانى ڕاهێنانەکە تەواو بکەن.