لە مانگى هۆشیارى شێەپەنجەى مەمکدا؛ فێرخوازانى تیشک و سۆنار هەڵمەتێکى هۆشیارکردنەوەیان بەڕێوەبرد
لە بەردەوامى هەڵمەتەکانی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، سەرۆکایەتى بەشى تیشک و سۆنار لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە سێنتەرى شارى هەولێر هەڵمەتێکى هۆشیارکردنەوەیان بەڕێوەبرد.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١٧/١٠/٢٠٢٣)، لە مانگی جیهانیی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی تیشک و سۆنار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر نور سامی عومەر، هەڵمەتی (هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک)یان لە بەردەم قەڵای هەولێر بەڕێوەبرد.
لە میانەى بەڕێوەچونى هەڵمەتەکەیاندا، فێرخوازان کۆمەڵێک پرۆشۆرى تایبەت بەشێرپەنجەى مەک و هۆکار و ڕێگە چارەکان بەسەر ڕێبواران و هاوڵاتیانى شارى هەولێر دابەشکرد، هاوکات لە میانەى دابەشکردنى پرۆشۆرەکان و گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوڵاتیان، فێرخوازان باسیان لە گرنگى ئەنجامدانی پشکنینی بەردەوام کردەوە، بەئامانجى خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک، هاوکات وەڵامی پرسیاری خەڵکیان سەبارەت بە شێرپەنجەی مەمک دایەوە، هەڵمەتەکەش لەلایەن هاوڵاتیان پێشوازیەکى گەرمى لێکرا.
ئامانجی سەرەکی هەڵمەتە بڵاوکردنەوەى هۆشیاری گشتی بوو سەبارەت بە شێرپەنجەی مەمک و گرنگی دەستنیشانکردنی پێشوەختە، لەوانەش زانینى هۆکارەکان، نیشانەکان و شێوازەکانی خۆپاراستن. شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لە نەخۆشیە بڵاوەکان و، ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان ڕوبەڕوى ئەم نەخۆشیە بونەتەوە، بەڵام دۆزینەوەی پێشوەختە و هۆشیاری گشتى ڕۆڵێکی گرنگ لە کەمکردنەوەى ئەو ڕێژە زۆرە و، کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر توشبوان دەبێ.