لە پاڵەوانیەتی دیبەیتکردندا؛ زانکۆى جیهان-هەولێر بووە براوەى زانکۆکانى سنورى پارێزگاى هەولێر
لە پاڵەوانیەتى دیبەتکردندا، کە لەلایەن ئەکادیمیای نێودەوڵەتی سەرکردایەتی و گەشەپێدان (IALD) بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای روانگە لە نێوان زانکۆکانى ڕێکخراوە، تیمى زانکۆى جیهان-هەولێر توانى ببێتە براوەى زانکۆکانى سنورى پارێزگاى هەولێر.
بەئامانجى بەرەوپێشبردنی کەلتووری دیبەیتکردنی رۆشەنبیری و زانستیی له نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (7-12-2023) پاڵەوانیەتى دیبەتکردن لە نێوان زانکۆکانى سنورى پارێزگاى هەولێر لە زانکۆى کورستان-هەولێر بەڕێوەچوو، کە لە میانەیدا فێرخوازان بەشدارییان لە چەندین خولی دیبەیتکردن کرد و، گفتوگۆیان لەسەر چەندین بابەتی جیاواز و چێژ بەخش کرد، لە ئەنجامى پاڵەوانیەتیەکەدا، تیمى زانکۆى جیهان-هەولێر توانى لە زانکۆى لوبنانى فەرنسى بباتەوە، بەو هۆیەشەوە سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی دیبەیتی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و بووە نوێنەرى زانکۆکانى سنورى پارێزگاى هەولێر.
لە سنورى پارێزگاى هەولێر، پاڵەوانیەتى دیبەتکردن، بە بەشدارى هەریەک لە (زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر، زانکۆی سۆران، زانکۆی کوردستان – هەولێر، زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، زانکۆی کاسۆلیکی و، زانکۆی جیهان-هەولێر) بەڕێوەچوو، واش بڕیارە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە لە کۆتایی مانگی ئەیلول بەڕێوەدەچێت، لە کۆتایشدا؛ گروپی براوە دەرفەتێك بەدەست دەهێنێت بۆ بەشداریکردن لە دیبەتی قەتەر بۆ ساڵی داهاتوو.
پاڵەوانیەتی دیبەیتکردن پلاتفۆرمێك بۆ فێرخوازان دابین دەکات تا بەهرە شاراوەکانیان ئاشکرا بکەن و، تواناکانی دیبەیتکردنیان ببەنە ئاستێکی بەرزتر.