لە پۆڵندا مامۆستایەکەى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ سەرۆکى زانکۆی وارسو بۆ زانستی ژیان کۆبونەوەیەکى گرنگى ئەنجامدا
لە چوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ پۆڵندا، پروفیسوری یاریدەدەر دکتۆرە (ئامینە سەباح مەحمود جومعە) سەرۆکى مایکرۆبـایـۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ سەرۆکى زانکۆی وارسو بۆ زانستی ژیان کۆبونەوەیەکى گرنگى ئەنجامدا.
ڕۆژى ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (15/06/2022) پروفیسوری یاریدەدەر دکتۆرە (ئامینە سەباح مەحمود جومعە) لەگەڵ پرۆفیسۆر میچال جێرزی زاسادا (Michal Jerzy Zasada) سەرۆکى زانکۆی وارسو بۆ زانستی ژیان.
لە میانەى بەڕێوەچوونى دیدارێکدا، سەرۆکى زانکۆی وارسو بۆ زانستی ژیان خۆشحاڵى خۆى پیشاندا بەفراوانبوون و بەهێزکردنى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ زانکۆی جیهان-هەولێر، بەتایبەت لە ئێستادا پەیوەندییەکان گەیشتوونەتە پێشکەوتنێکی وا کە ستافێک لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى زانکۆکەیانى کردوە بۆ پێشکەشکردنى چەند وانەیەک بەفێرخوازان، هیواشى خواست پەیوەندییەکانیان زیاتر بەرەوپێش بچێ، بۆ ئەوەش ڕایگەیاند: هانى فێرخوازانى دەدات سەردانى زانکۆی چیهان-هەولێر بکەن.
بۆ ئەوەش پروفیسوری یاریدەدەر دکتۆرە (ئامینە سەباح مەحمود جومعە) بەناوى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سوپاسى ئەو پێشوازى و پەرەپێدانى ئاستى پەیوەندییەکان کرد و، ڕایگەیاند: زانکۆى جیهان-هەولێر وەک زانکۆیەکى پێشەنگ و تایبەت لە کوردستان هەمیشە دەرگاى بەڕووى زانکۆ پێشەنگەکانى جیهان بەگشتى و زانکۆکانى پۆڵندا کراوەیە.
هەر لە میانەى دیدارەکەدا، جێگرى سەرۆکى زانکۆی وارسو بۆ زانستی ژیان هانى بەهێزکردنى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ زانکۆى جیهان-هەولێر کرد بەتایبەت کە ئەزمونێکى سەرکەتویان لەگەڵ چوار فێرخوازەکەى زانکۆى جیهان-هەولێر هەیە، کە لەماوەى مانەوەیان ستانداردێکى بەرزی پەروەردە و ئەزموونی خوێندنى زانستیان نیشانداوە.
هاوکات ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (15/06/2022) پروفیسوری یاریدەدەر دکتۆرە (ئامینە سەباح مەحمود جومعە) بە یاوەری پرۆفیسۆر کریستۆف سەردانی پەیمانگەی ڤێتێرنەری کرد و، بابەتێکى پێشکەش کرد ، پاشانیش لەگەڵ پرۆفیسۆر (سلاومیر گیزیریسکی ناسی)، کە پرۆفیسۆرێکی زۆر چالاک لە پزیشکی ڤێتێرنەری، گفتوگۆیان لەبارەى ئەنجامدانى توێژینەوەی هاوبەش کرد.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیدا بۆ پەیمانگەى ڤێتێرنەرى بەهاوڕێیەتى ژماریەک لە مامۆستایامى بەشەکە و فێرخوازان چەند تاقیگە و کێڵگەیەکى بەخێوکردنى ئاژەڵ و پەلەوەرەکانى بەسەرکردەوە، پاشان کۆمەڵێک دیدار و کۆبونەوەى ئەنجامدا بۆ دانانى نەخشەڕێى پێکەوە کارکردنى نێوان هەردوو زانکۆ.
پروفیسوری یاریدەدەر دکتۆرە (ئامینە سەباح مەحمود جومعە) ڕایگەیاند: ئەنجامى سەردان و بەسەرکردنەوەکانى ئەمڕۆمان لە پۆڵندا بەرهەمدار بون و، بەتایبەت بۆ خزمەتکردن بە پڕۆسەى زانست و خوێندن و پەیوەندى زانستى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستیەکانى پۆڵندا.