لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئیراسمۆس پڵەس و، بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن گروپێکى دیکەى زانکۆى جیهان-هەولێر گەیشتنە پۆڵندا
دوو فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر لە فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بەرەو پۆڵندا بەڕێکران و، ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى ( ٢٢/٢/٢٠٢٤) گەیشتنە وارشۆى پایتەخت.
دواى ئەوەى لە ماوەى ڕابردودا، دوو فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر کە پێکهاتبون لە فێرخوازان (نیان عوسمان محمد ساڵح) لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس) و عبدالرحمان یعرب لە بەشى (بایۆمیدێکاڵ) لەسەر بنەمای چەند پێوەرێک، کە لە لایەن ئێراسموس پڵەس و زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە پۆڵەندا دانرابون، کاندیدکران، فێرخوازان گەیشتنە پۆڵندا بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە پۆڵندا.
زانکۆى جیهان-هەولێر تاکە زانکۆى تایبەت و پێشەنگ لە هەرێمى کوردستان، کە بە تەواوی لە کۆمسیۆنی ئەوروپا تۆمارکراوە و ژمارەی ناسنامەی هەیە و بریتیە لە (PIC) = 907654415، ئەم تۆمارکردنە ڕێگە بە زانکۆى جیهان-هەولێر دەدات بۆ پێشکەشکردن و بەدەستهێنانى ئەو گرانتانە کە وەک لە چوارچێوەى پڕۆژە زانستیەکانى یەکێتی ئەوروپا دەکرێ، لەناویاندا زانکۆکانی وڵاتانی هاوبەش و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لەوانە زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە پۆڵەندا، زانکۆی ئۆندۆکوز (Ondokuz Mayis University) و زانکۆى ماردین (University Mardin) لە تورکیا.
بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2023-2024) پێشتر زانکۆی جیهان-هەولێر لە ئاگادارینامەکدا گشت فێرخوازانى زانکۆى ئاگادار کردەوە، کە ژمارەیەک کورسی خوێندن بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان ڕاگەیاند، لە ئەنجامدا دوو فێرخواز کاندید کران، پرۆگرامى ئیراسمۆس پڵەسی (ERASMUS PLUS) پرۆگرامێکی یەکێتی ئەوروپایە کە مانای پلانی چالاکی کۆمەڵگەی ئەوروپایە بۆ جووڵانەوە و ئاڵوگۆڕی فێرخوازان و ستافى زانستى زانکۆ دێ. پڕۆگرامەکە لە ساڵی (1987) بۆ بوارى پەروەردە و ڕاهێنان دامەزراوە، ئامانجی سەرەکی پڕۆگرامەکە بونیاتنانی توانای دامەزراوەکانی خوێندنی باڵایە لە جیهاند.
بەرنامەی ئیراسمۆس پلەس بە شێوەیەک داڕێژراوە، پشتگیری ووڵاتە بەرنامە دارەکانی یەکێتی ئەوروپا و هاوبەشەکانی ههیه، بهتایبهت ئهو وڵاتانهی کە توانای بەهرەدارەکان بەکاردەهێنێت و، پەرە بە هەلەکانی هاوکاری و ئاڵوگۆرکردن لە نێوان وڵاتە جیاکان لە بواری خوێندنی بالا و گەنجان دەدات.