لە ڕۆژى هەشتەمى چالاکیەکەیاندا؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر ئاشنای بنەماکانى داپەروەرى کران
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا بەردەوام لە بەشداریکردن و چالاکیە زانستیەکانیان لە زانکۆى لۆدز، بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕۆژى هەشتەمى چالاکیە زانستیەکەیاندا، بەشداریان لە بابەتێکى تایبەت بە دادپەروەرى کرد.
لەو چوارچێوەیەدا؛ دکتۆر پاولۆ ئەدیب کاسێب (DR.Paulo Adib Casseb) بابەتێکى بە ناونیشانی لقی دادوەری و دادپەروەری سەربازی لە بەرازیل (Judicial Branch and Military Justice in Brazil) پێشکەش بەفێرخوازانى ئامادەبوى خولەکە کرد، لەبەر ڕۆشنایی ناونیشانى بابەتەکەیدا، دکتۆر پاولۆ کۆمەڵێک ڕوونکردنەوە و بەراوردکردن سەبارەت بە میکانیزمی کاری دەسەڵاتی دادوەری و پۆلیسی سەربازی لە بەرازیل، هەروەها بەراوردکردنی لەگەڵ ئەزموونی وڵاتانی دیکە پێشکەش بەفێرخوازان کرد، هەروەک بنەماکانى دادپەروەرى و کاریگەرى پیادەکردنى دادپەروەرى بۆ پێشکەوتنى کۆمەڵگە و چەسپاندنى بنەماکاى یەکانگیرى و هاودەنگى نیشتیمانى چەند لایەنێکى دیکەى بابەتەکەى بوو، کە بەدور و درێژى باسى لێوەکرد.
خوێندکارانی زانکۆی جیهان-هەولێر دواى پێشکەشکردنى ناوەڕۆکى بابەتەکە، سەرەنج و تێبینییەکانیان خستەڕوو و، باسیان لە ئەزموون و گرنگی زانینی زانیاری پەیوەندیدار بەو بوارەوە و ئەگەری کاریگەری لەسەر ئەزموونەکانیان و زانیاری گشتی کرد.