لە کۆمارى میللى چین؛ مامۆستایەکی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی بەشداری لە کۆڕبەندیەکى تایبەت بە کۆمپانیاکان دەکات
- Categories بهشی ئهندازیاری تهلارسازی
- Date تەممووز 12, 2026
لە ڕێکەوتی ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٦، مامۆستای یاریدەدەر (لانا شەهاب ئەحمەد) لە بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەشداری لە “کۆڕبەندی ئاڵوگۆڕی کۆمپانیاکان (Enterprise Exchange Forum)” کرد کە لە شاری فۆژو لە وڵاتی چین بەڕێوەچوو.
ئەم بەشداریکردنە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ڕاهێنانی “پەرەپێدانی پیشەسازیی بیناسازیی زیرەک بۆ وڵاتانی ڕێگەی ئاوریشم” بوو کە لەلایەن پڕۆگرامی (China Aid)ـەوە سپۆنسەر کراوە. لە میانی کۆڕبەندەکەدا، مامۆستای یاریدەدەر لانا شەهاب ئەحمەد لەگەڵ پڕۆفیسۆر (چێن یان) و پڕۆفیسۆر (لین های)، کە پسپۆڕە لە بواری بیناسازیی زیرەک و تەکنەلۆژیای بینای “سفر-کاربۆن”، گفتوگۆیان لەبارەى کۆمەڵێک بابەتى پەیوەست بە دوایین گۆڕانکارییەکان سەبارەت بە تەکنەلۆژیای بیناسازیی زیرەک و بەردەوام کرد.
هەر لە کۆڕەبەندەکەدا، ئامادەبووان کۆمەڵێک زانیاریی ئەکادیمییان ئاڵوگۆڕ کرد، بەتایبەت دەرفەتەکانی هاوکاریی داهاتوو لە بوارەکانی توێژینەوە و پەروەردەدا. لە کۆڕبەندەکە کە نوێنەرانی ١٠ کۆمپانیا و دامەزراوەى جیاواز ئامادەیبوون؛ بووە سەکۆیەکی بەپێز بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان وڵاتانی ڕێگەی ئاوریشم، هاندانی ئاڵوگۆڕی مەعریفە و پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان زانکۆکان و کەرتی پیشەسازی لە بواری بیناسازیی زیرەکدا.



