لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دامەزراوەى (ASIC) سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر چەندین دیدار و کۆبونەوەى گرنگى ئەنجامدا
لە بەردەوامى بەشداریکردنى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە کۆنفرانسی ساڵانەى نێودەوڵەتی دامەزراوەى (ASIC)ى بەریتانى، چەندین دیدار و کۆبونەوەى زانستى ئەنجامدا.
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دامەزراوەى (ASIC) کە بۆنەیەکى زانستى گرنگە بۆ زانکۆ و دامەزراوە زانستیەکان، ژمارەیەکى زۆرى زانکۆ پێشەنگەکان ساڵانە بەشدارى تێدا دەکەن، لە کۆنفرانسى ئەمساڵیشدا کە لە دوبەى بەڕێوەچوو، چەندین زانکۆى ئاستەبەر و پێشەنگ بەشداریان تێدا کرد، زانکۆى جیهان-هەولێریش وەکو زانکۆى پێشەنگ و تایبەت لە هەرێمى کوردستان، کە بەشێکى زۆرى پرۆگرامەکانى خاوەن متمانەى نێودەوڵەتى دامەزراوەى (ASIC)ى بەریتانیە بەشداریەکى کارایی کردوە، لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە گەڵ بەشداریکردنى کاراى لە پێشکەشکردنى پانێڵەکان، هاوکات چەندین دیدار و کۆبونەوەى زانستى لەگەڵ سەرۆکى زانکۆ بەشدارەکان ئەنجامدا بەمەبەستى سود وەرگرتن لە ئەزمونیان و ئاڵوگۆڕکردنى ئەزمونى یەکتر و بەرزکردنەوەى زیاترى کواڵیتى خوێندن.
لە کۆنفرانسی ساڵانەى نێودەوڵەتی دامەزراوەى (ASIC)ى بەریتانى ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، تیایدا لەلایەن شارەزایان و پسپۆڕان چەندین بابەتى زانستى لە بوارە جیاکان پێشکەشکران و گفتوگۆى چڕى زانستیان لەبارەوە کرا.