مامۆستایەکى بەشى شیکارى تاقيگەی پزيشكی، سەردانی کۆمپانیای (Taktvoll Technology) لە شاری پەکین دەکات
- Categories بەشی شیكارى تاقیگەی پزیشکی
- Date ئاب 16, 2026
ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 14/08/2026، مامۆستاى یاریدەدەر سالی خلیل باقر، مامۆستا لە بەشى شیکارى تاقيگەی پزيشكی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، سەردانی بارەگای کۆمپانیای (Beijing Taktvoll Technology Co., Ltd)ی لە شاری پەکین کرد.
لە میانی سەردانەکەدا، مامۆستای بەشداربوو ئامێری (Digital Electronic Colposcope)ی لە نزیکەوە بینی و ئاشنای سیستم و تایبەتمەندییەکانی وێنەگرتنی ئامێرەکە بوو، کە وێنەی ڕوون و گەورەکراو بۆ پشتگیریکردنی پشکنینە کلینیکییەکان دابین دەکات. لە لایەکی دیکەوە، ستافى کۆمپانیاکە باسیان لە قۆناغەکانی پەرەسەندنی تەکنیکیی ئامێرەکانی کۆڵبۆسکۆپ کرد، لەگەڵ چۆنییەتی بەکارهێنانیان لە ناوەندە تەندروستییەکاندا بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختە خستە ڕو.
کۆمپانیای تەکتڤۆڵ (Taktvoll) کە لە ساڵی 2013 دامەزراوە، پسپۆڕە لە دروستکردنی ئامێرە پزیشکییەکان و لە ساڵی 2014 یەکەمین ئامێری وردی پشکنینی ملی منداڵدانی بەرهەم هێناوە. سەردانەکەى ئەو مامۆستایەى زانکۆى جیهان-هەولێر بووە دەرفەتێک بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بەو تەکنەلۆژیا و ئامێرە پزیشکییانەی، کە کۆمپانیاکە لە بواری پشکنینەکانی تەندروستی ژناندا پەرەیان پێ دەدات.



