Back

ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 15/08/2026، مامۆستاى یاریدەدەر سالی خلیل باقر، مامۆستا لە بەشى شیکارى تاقيگەی پزيشكی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەشداری لە چالاکییەکانی پیشانگەی نێودەوڵەتی (China-Hospeq 2026)  بۆ ئامێر و کەلوپەلە پزیشکییەکان و ئاڵوگۆڕی تەکنیکی لە شاری پەکینی پایتەختی کۆماری میللی چین کرد.

ئەم پیشانگەیە یەکێکە لە چالاکییە پسپۆڕییە گەورەکان لەسەر ئاستی جیهان، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا و دامەزراوە تەندروستییەکان نوێترین داهێنان و بەرهەمە تەکنەلۆژییەکانی خۆیان خستە ڕو. لە میانی بەسەرکردنەوەی بەشەکانی پیشانگەکەدا، مامۆستای بەشداربوو ئاشنای کۆمەڵێک ئامێری پزیشکیی پێشکەوتوو بوو، لەوانە ئامێرەکانی تاقیگە، ئامێری وێنەگرتنی تیشکی  (Ultrasound)، ئامێری (CT Scan) و (MRI)، لەگەڵ پێداویستییەکانی ژووری نەشتەرگەری.

هەر لە پیشانگەکەدا، سیستمە زیرەکەکان بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکان کە بە ژیریی دەستکرد (AI) کار دەکەن نمایش کرابوون، لە لایەکی دیکەوە، پیشانگەکە کۆمەڵێک پێداویستییە تاقیگەییەکان کە لە ناوەندە تەندروستییەکاندا بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان بەکاردێن لەلایەن نوێنەرى کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان خرابونە ڕوو.