مامۆستایەکى زانکۆى جیهان-هەولێر دەستى بەپێشکەشکردنى وانەکانى لە زانکۆى وارسۆ دەستى بەپێشکەشکردنى وانەکانى کرد
لە چوارچێوەى سەردانەکەیدا لە زانکۆی وارسو بۆ زانستی ژیان، پروفیسوری یاریدەدەر دکتۆرە (ئامینە سەباح مەحمود جومعە) سەرۆکى مایکرۆبـایـۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر دەستى بەچالاکیە زانستیەکانى کرد.
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (14/06/2022) سەردانی ئۆفیسی نێودەوڵەتی زانکۆی وارسو بۆ زانستی ژیان کرد و، لەگەڵ (کاتارزینا سپێشێڵز) سەرۆکی فەرمانگەی هاوکاری نێودەوڵەتی کۆبوەوە.
لە میانەى بەڕێوەچوونى کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى بەهێزکردنى پەیوەندیە زانستیەکانى نێوان هەردوو زانکۆکە کرا، بەتایبەت ئاڵوگۆڕی فێرخوازان بەژمارەى زیاتر و ستاف، بۆ ئەوەش سەرۆکی فەرمانگەی هاوکاری نێودەوڵەتی خۆشحاڵى خۆى بەو دیدارە و ئاستى پەیوەندییەکان پیشاندا، هەروەک جەختى لەسەر پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییە زانستیەکان کردەوە تەنانەت ئەگەر لە دەرەوەی (پرۆگرامی ئیراسموس+)یش بێت.
پاشان پروفیسوری یاریدەدەر دکتۆرە (ئامینە سەباح مەحمود جومعە) لە فاکەڵتی زانستی ئاژەڵان دەستى بەچالاکیە زانستیەکانى کرد و، وانەیەک سەبارەت بە (کێم و لە کوێوە هاتووم) پێشکەش بە گروپێک لە فێرخوازانى زانکۆکە کرد، کە تێایدا بەوردى تیشکى خستە سەر عێراق و کوردستان بەگشتى و پڕۆسەى خوێندن بەتایبەت، لە بەشێکى دیکەى بابەتەکەیدا باسى لە زانکۆی چیهان-هەولێر و ئەو بەرەوپێشچونە زانستیانە کرد کە لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕووى چەندایەتى و چۆنایەتى بەدیهاتوون.