نوێنەرى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ ڕاگری فاکەڵتی ئابووری و زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی لۆدز کۆدەبێتەوە
دکتۆر ڕاڤێل مانتورا ڕاگری فاکەڵتی ئابووری و زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی لۆدز لە پۆڵەندا پێشوازی لە مامۆستای یاریدەدەر ئەزور مەهدی قاسم ئاغا نوێنەری زانکۆی جیهان- هەولێر کرد.
لە میانی دیدارەکەدا چەند بابەتێکی پەیوەست بە سەردانەکەیان و چۆنیەتى بەڕێوەچونى خولى هاوینە و بەشداریکردنى فێرخوازان لە خولەکە و سوودەکانی گفتوگۆیان لەبارەوە کرد، هەروەک باسیان لە چۆنیەتى پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستیەکانیان لە داهاتوودا تاوتوێ کرد.
مامۆستای یاریدەدەر، ئەزور مەهدی، بەناوى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاسی ڕاگری فاکەڵتی ئابووری و زانستە کۆمەڵایەتییەکان کرد بۆ ئەو میوانداری و پێشوازی و هاوکارییەی زانکۆی لۆدز پێشکەشی شاندەکەیانى کرد، بەتایبەت بەدرێژایی ماوەى مانەوەیان لە زانکۆکە، کە دوو هەفتەی خایاند، هەروەک دەستخۆشیان لە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنى بەرنامەکە بەشێوەیەکى سەرکەوتوو.