وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و قونسولی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له‌زانكۆی جیهان – هه‌ولێر بوون
رۆژی ٢٣-٢-٢٠١٧ كاتژمێر ٣:٣٠٠ی دوای نیوه‌ڕۆ گه‌له‌ری زانكۆی جیهان ، پێشانگای تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار عه‌داله‌ت ره‌زا گه‌رمیانی كرده‌وه .
لهرێو ڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌دا هه‌ریه‌ك له به‌رێزان كین گرۆس قونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر و د. سالار عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان و د. فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی سه‌رۆك به‌شه‌كانی زانكۆ وهونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران ئاماده‌بوون .
هونه‌رمه‌ندی ناودارعهدالهت گه‌رمیانی له‌م كارانه‌ی ئه‌م پێشانگایهشی دا ، ئازاره‌كانی مرۆڤی كورد له ئه‌نفال و چه‌وساندنه‌وه ، به به‌رد بوونی ناخ و حه‌زه‌كان و توانه‌وه و تێكه‌ڵ بوونی جسته له‌نێو خاكدا چ وه‌ك تاك یا كۆمه‌ڵ بابه‌تی سه‌ره‌كی تابلۆكانی بوون ، به ره‌نگ و هێل و به‌رد ، ئاوێته بوو به ملوانكه‌و مۆری ومه‌رجان گوزارشتیان لێكرابوون ببوون به مایه‌ی ڕامان و سه‌رنجراكێشانی بینه‌رانی پێشانگاكه .
جێی باسه پێشانگاكه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێ .