
وەفدی وەزارەتی بازرگانیی عێراق سەردانی سەنتەری ڕۆشنبیری و کەلتورى دەکەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 28, 2026
ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 26/10/2026، وەفدێکی بەڕێوەبەران و، فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەسەرۆکایەتى نادیە جەعفەر نەسیف جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی، بە چاودێریی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی مەیدانییان بۆ سەنتەری ڕۆشنبیری و، بەشە جیاوازەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر ئەنجام دا.
بەسەرکردنەوەی مۆزەخانەی هونەری: لە میانەی سەردانە مەیدانییەکەدا، وەفدەکە ئاشنای بەشەکانی سەنتەری ڕۆشنبیری بوون، بەتایبەت بەردە گرانبەهاکان و، کارە دەستییەکانی فێرخوازان و، مامۆستایان.
پاشان، بەشەکانی پێشانگەی شێوەکاری، مۆزەخانەی تایبەتی بەرهەمە زانستی و، هونەرییەکانی دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکی دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆ و، دامەزراوەکانی جیهانیان بەسەر کردەوە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى مۆزەخانەکە نادیە جەعفەر نەسیف جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و، دارایی و ئەندامانى شاندەکە سەرسامیی خۆیان بە سەنتەرە ڕۆشنبیریی و، مۆزەخانە و کەلوپەلە جۆراوجۆرەکان پیشاندا، کە ڕەنگدانەوەی دەوڵەمەندیی کەلەپووری کوردستانن.
ئەنجامی سەردانەکە: لە کۆتایدا شاندى میوان سوپاسى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى ئەو سەردانە مەیدانیە. هەروەک جەختیان لە بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و، کەلتووری لەنێوان دامەزراوە ئەکادیمی و، حکومییەکاندا بۆ پەرەپێدانى فکریی کارمەندان کردوەوە.



