پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز پەیامێکی پیرۆزبایی ڕادەگەێنێت
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بەبۆنەى جەژنى قوربانى پیرۆز پەیامێکى پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، ئەمەى خوارەوە دەقى پەیامەکەیەتى:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی موسڵمانانى کوردستان و عێراق بەتایبەت و موسڵمانانی جیهان بەگشتی دەکەم.
هاوکات پیرۆزباییەکی پڕ لە ڕێز و پێزانین ئاراستەی بەڕێزان (ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ)، مامۆستایانی لێهاتوو، فێرخوازانی ئازیز و فەرمانبەرانی ماندونەناسى زانکۆی جیهان-هەولێر دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە وێستگەیەک بۆ نوێبوونەوەی وزە و بەهێزکردنی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان لە ناو خێزانی گەورەی زانکۆکەماندا.
هەروەها لەم بۆنە پیرۆزەدا، پیرۆزباییەکی تایبەت ئاراستەی حاجیانی ماڵی خودا دەکەم، بەتایبەت ئەو مامۆستا و فەرمانبەر و هاوڵاتییانەی کە لە ئێستادا مەڕاسیمەکانی حەج بەجێدەهێنن؛ لە خودای میهرەبان داواکارم حەج و عیبادەتی هەموو لایەک قبووڵ بکات و بە سەلامەتی بییانگەڕێنێتەوە ناو کەسوکاریان.
داواکارم لە خودای گەورە ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێر و بەرەکەت و، هیوادارم هەموو لایەک ڕۆژانی جەژن لە ناو خۆشی و تەندروستییەکی باشدا بەسەر ببەن.
جەژنتان پیرۆز و هەر شاد و سەرکەوتوو بن.
پڕۆفیسۆر
دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر





