پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سوپاس و پێزانین پێشکەشى سەرجەم مامۆستایان و کارمەندانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات
لە بەرانبەر بەدەستهێنانى پلەى یەکەمى زانکۆى جیهان-هەولێر سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لە ڕیزبەندى تایمزى بەریتانى بۆ زانکۆکانى وڵاتانى عەرەبى؛ پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سوپاس و پێزانین پێشکەشى سەرجەم مامۆستایان و کارمەندانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات.
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بە نوسراوى ژمارە (2050) لە ڕێکەوتى (2023/11/16) سوپاس و پێزانیى ئاراستەى مامۆستایان و کارمەندانى زانکۆ کرد، لە دەقى سوپاسنامەکەدا هاتووە “لە پاش بەدەستهێنانى پلەى یەکەمى سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لە ڕیزبەندى تایمزى بەریتانى بۆ خوێندنى باڵا لەسەر ئاستى زانکۆکانى وڵاتانى عەرەبى (Times Higher Education- Arab University Rankings 2023)، بەو بۆنەیەوە سوپاس و پێزانینى خۆمان ئاراستەى ئاراستەى بەڕێزتان دەکەین بۆ هەوڵ و ماندووبون و یارمەتیدانتان لە کار و ئەرکەکانتان، هیواى سەرکەوتن و پێشکەوتنتان لە بوارى زانست بۆ دەخوازین”.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (15/11/2023) ڕیزبەندى تایمزى بەریتانى بۆ خوێندنى باڵا لەسەر ئاستى زانکۆکانى وڵاتانى عەرەبى (Times Higher Education- Arab University Rankings 2023) نوێترین ڕاپۆرتى بڵاوکردەوە، کە تیایدا زانکۆی جیهان-هەولێر توانى ببێتە یەکەمى سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان و، دووەمى زانکۆ حکومی و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان.