
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر پێشوازی لە شاندێکی باڵای وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەکات
- Categories ههواڵ و چالاكیهكان
- Date تشرینی یەکەم 19, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان:
لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 18/10/2026، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجد سابیر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆى جیهان-هەولێر پێشوازى لە شاندێکى وەزارەتى بازرگانى حکومەتى عێراقى فیدراڵى بەسەرۆکایەتى عبدالرزاق حەمید عبدالرزاق یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایی کرد.
دیدارێکە، بە ئامادەبوونى پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبد الستار عبدلکریم سعید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و فێرخوازان و سەرۆکى ژمارەیەک لە بەشە زانستیەکان ئامادەیبوون، دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان بەڕێوەچوو.
پێگەی ئەکادیمی و پەرەسەندنی زانکۆ
لە سەرەتای دیدارەکەدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆ، کورتەیەکى لەبارەى زانکۆى جیهان-هەولێر و مێژوى دامەزراندن و چۆنیەتى پێشکەوتن و فراوانبوونى زانکۆکە بۆ شاندى میوان باسکرد، هاوکات ڕونکردنەوەى لەسەر پێکهاتەى بەشە زانستیەکانى زانکۆ پێشکەش بە شاندى میوان کرد.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجد سابیر دەلۆ باسى لە پێگەى زانستى زانکۆى جیهان-هەولێر و، ئاستى پەیوەندییەکانى لەگەڵ زانکۆ ڕەسەن و پێشەنگەکانى وڵاتانى جیهان کرد، جگە لەوەش بە وردى تیشکى خستە سەر کۆمەڵێک دەسکەوتى زانستى و ئەکادیمى.
خولێکی نوێى ڕاهێنانی بەهێزکردنی تواناکانی فەرمانبەران
لە درێژەی دیدارەکەدا، هەر لە میانەى قسەکانیدا سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بە گرنگیەوە باسى لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوە جیاکان لەسەر ئاستى حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراقى کرد و ڕایگەیاند: لە ماوەى ساڵانى ڕابردودا کۆمەڵێک خولى ڕاهێنان و پەرەپێدانمان بۆ فەرمانبەران و دامەزراوە جیاکان کردۆتەوە و، هەوڵمانداوە ئاستى زانستى و لێهاتوویی مامۆستایان و توێژەرانمان بخەینە خزمەت پێشکەوتنى کەرتە جیاوازەکانى حکومڕانى.
لە کۆتایی قسەکانیشدا، دوپاتیکردەوە کە زانکۆى جیهان-هەولێر لەو ڕێچکەیەى خۆى بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەش ئاماژەى بە کردنەوەى خولێکی نوێیی ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتى بازڕگانى عێراق لە بوارەکانی دارایی و ژمێریاری کرد، کە سەرپەرشتیارانی بەشە ژمێریارییەکان، پشکنەرانی ناوخۆیی و ئەو کارمەندانەی لە بواری بودجە، تۆمارکردنی ژمێریاری و چاودێری دارایی کار دەکەن، بەشدارى دەکەن.
هیواشى خواست لە ماوەى مانەوەیان لە زانکۆى جیهان-هەولێر سوود لەو دەرفەتە وەربگرن و، پەرە بە توانا و لێهاتوییەکانیان لە بوارەکانیان خۆیان بدەن و باشتر خزمەت بە هاوڵاتیان بکەن.
ئەنجامی دیدارەکە و ڕێزلێنان
لە بەرانبەردا عبدالرزاق حەمید عبدالرزاق یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایی سەرۆکى شاندى وەزارەتى بازرگانى عێراقى سوپاسى ئەو پێشوازییە گەرمەى کرد و، ڕایگەیاند: خۆشحاڵین کە لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان؛ زانکۆى جیهان-هەولێریان دەستنیشان کردوە بۆ بەڕێوەچوونى ئەم خولە، دوپاتیشیکردەوە کردنەوەى ئەم جۆرە خولانە دەبێتە هەنگاوێکى بەهێز بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان دامەزراوە ئەکادیمیەکان و وەزارەت و دامەزراوە جیاکانى حکومڕانى، لە کۆتایشدا دەستخۆشى لە مامۆستایان و ڕاهێنەرانى خولەکە کرد.



