پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ سهرۆكی زانكۆی جیهان–ههولێر پیرۆزبایی جەژنى نەورۆز و سەری ساڵی كوردی دەکات
بەبۆنەى هاتنەوەى جەژنى نەورۆز، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ سهرۆكی زانكۆی جیهان–ههولێر پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایان و کارمەندان و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەتایبەت و خەڵکى کوردستان بەگشتى دەکات، ئەوەش دەقى پیرۆزبایەکەیەتى..
- مامۆستایانى زانستخواز
- کارمەندانى ماندونەناس
- فێرخوازانى خۆشەویست
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنى نەورۆز و سەری ساڵی (٢٧٢٤) كوردی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی كوردمان و گەلانی عێراق بەگشتی و مامۆستایان و كارمەندان و فێرخوازانی زانكۆی جیهان – هەولێر بە تایبەتی دەكەم، لەم بۆنە نەتەوەیەدا هیوای ژیانێكی ئاسوودە وسەركەوتنى زیاتر لە خوێندن و ژیان بۆ هەموو مامۆستایان و کارمەندان و فێرخوازانى خۆشەویستى زانکۆکەمان دەخوازم، ئومێدەوارم هەموو ڕۆژێکێتان هەر جەژن و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بێت .
دووبارە نهورۆز و سەرى ساڵى کوردیتان پیرۆز بێت …
پرۆفیسۆر
دكتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ
سەرۆکی زانکۆی جیھان – ھەولێر
20/3/2024