پڕۆژەیەکى فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەن ڕێکخراوێکى هۆڵندى وەک پڕۆژەیەکى سەرکەوتوو هەڵبژێردرا
فێرخوازێکى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر بیرۆکەى پڕۆژەیەکى بازرگانى لەلایەن ڕێکخراوى ئۆرنج کۆرنەرى هۆڵندى وەک باشترین پڕۆژەى سەرکەوتوو پەسند کرا.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٩/١١/٢٠٢٣) پرۆسەى دەستنیشانکردن و پەسندکردنى بیرۆکەى پرۆژەکان لە ڕێکخراوى ئۆرنج کۆرنەى هۆڵندى بەئامادەبونى ستافى ڕێکخراوەکە و خاوەنى بیرۆکەى پرۆژەکان بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا بیرۆکەی پڕۆژەى (ئەیمەن ئەیوب ئەنوەر) فێرخواز لە بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيک لە زانکۆى جیهان-هەولێر وەک بیرۆکە پرۆژەیەکى سەرکەوتوو پەسند کرا.
پرۆژەکەى ئەو فێرخوازەى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك بریتییە لە دروستکردنی وێبسایتێک، کە پرۆگرامێک لەخۆدەگرێت بۆ دروستکردن و چاودێریکردنی خووەکانی ڕۆژانە وەک خوێندن، خەوتن، خواردنی تەندروست، وەرزشکردن و خووەکانی تری ڕۆژانە، وێبسایتەکە لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە بە ناوی Habitly جێبەجێکراوە.
پرۆژەکە ئەنسار عومەر سەرۆکی تیمی بەشی پرۆگرامسازی لە ڕێکخراوەکە هەڵبژێردرا، بەوەش پڕۆژەکە بە بڕى (٣٠٠٠) دۆلار لەلایەن ڕێکخراوى ۆرنج کۆرنەرى هۆڵندى پاڵپشتى دارایی دەکرێ بۆ جێبەجێکردنى.