پیشانگای بەهارەی ساڵانەی بەشی دیزاینی ناوخۆیی 2018
بەشی دیزاینی ناوخۆیی لە رۆژانی 27 و 28/ 6 / 2018 لە هۆڵی كۆنفرانسەكانی زانكۆی جیهان – هەولێر هەڵسا بە رێكخستنی پیشانگای بەهارەی ساڵانەی خۆی لە میانەی كارەكانی كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی بۆ ئاداب و هونەر(CIC-LITART18) كە لە زانكۆی جیهان – هەولێر بەسترا . پیشانگاكە لەلایەن میوانانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ، دكتۆر نەوزاد یحیی باجگر سەرۆكی دەستەی ئەمیندارانی زانكۆكانی جیهان و د. امجد صابر دەلۆ سەرۆكی زانكۆی جیهان لەگەڵ توێژەران و مامۆستایانی زانكۆ و فەرمانبەرانەوە . مەبەستی سەرەكی لە لە پیشانگاكە دیارخستنی توانای قوتابیانی بەشەكە بوو لە رووی دەرخستنی ئەندێشە و خەیاڵ و وەرگێڕانی بۆ دیزاینكردن و پەرەدان بە تواناكانیان لە دیدی دیزاینی ناوخۆوە